دڵـــم تەنگە وەكو خونچەی دەمی تۆ ســـەرم گێـژە لەگێژی پەرچەمی تۆ دڵ و گیـان و ژیانم دا بە ماچــــێك وتت پێــك نایە زۆری من و كەمی تۆ لە چەشنــی ئاگرن كوڵمی گەشی تۆ لە مار حەسـتەم ترن پرچی ڕەشی تۆ بڵێم وەك چی دەچێ؟ هەر گوڵ دەزانم لــەگوڵ ناســكترە ناسك لەشی تــۆ مامۆستا هەژار