تبلیغات

دسته‌ها

گەڕان

پاییزە تاسە خەفتی نەبوونت پاییزە بە شەو هاتنیشت بەهارە بەڕۆژ! من و چەن گەڵا و دارستانێک چاوەڕوان خەزان هەرساڵ دێتو بەسەرمان دەکاتەوە ئەی تۆ ناتهەوێ بیت؟   زانا سەعیدزاده

یەکەم بەفر زستان هات ، بەفر باری! خۆزگە ئەمزانی بروسکەی یەکەم بەفری ئەمساڵ بە کێ ئەدەی یادگاری…! زانا سەعیدزادە سەرماوەزی ۲۷۱۶ سەقز

سروشتی جوانی کوردستان ، دەوروپشتی شاری سەقز لە رۆژی ١٣ ی خاکەلێوە وێنە : زانا سەعیدزاده                

هێمنی مام نادر: کوڕی ڕۆژهه ڵات هه ستێک که پێناسه ناکرێ غوربه تــم بردیش گریــــا له ئاهی من  که  وتـــم ئه وا لێرا له سه رما ڕه ق هــــه ڵاتــم بمبه نه وە مـن کوڕی ڕۆژهـــه ڵاتـــم عوومرم بەخشی فیدای خۆشەویستیان کوا باوشی گە رمی تۆ ئەی نیشتمـــان بۆ تۆ چومە ژوانی مەرگ ئـەی وڵات […]

بەشی شەشەمی کۆمەڵە شێعری کانی کانی ۶ باوڕ ناکەم کە شەوێکی هاوین  چاوی کوانووی مێشکم بە دەس گیزە گیزی مێشوولەکانی بیر و خەیاڵ تا درەنگانی شەو نووستەبێت . باوڕ ناکەم کە هیچ ڕۆژێک  ڕوون تر لە ڕەشایەکانی شەو لەو ژیانە شێتەی مندا ، ئاوا سپی و ناسک ببێت وەکوو خەون ، وەکوو بەفر ، وەکوو […]

پەنجەرەیەک هەموو بەیانیەک کیژێک ئەهاتە بەری و تۆنگێک ئاوی ئەکردە ناو گوڵدانی دوو گوڵە سووری ناو پەنجەرە ! منیش هەموو بەیانیەک چاوم ئەبریە ئەو دیو پەنجەرەکەی خۆمەوە تا سوورە گوڵیک لە نیگای چاوەکانی بدزم ، بەیانیەک پەنجەرە کەسی نەهاتە بەر گوڵەکان بە ئاواتی ئاو ، منیش بە ئاواتی گوڵ هەڵپڕووکاین ! زانا سەعیدزادە

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics