دەنگی خۆشی مامۆستا مەزهەری خالەقی یەکێک لە بێ وێنە ترین دەنگەکانە ، کە خوازیار و هۆگرێکی ئیجگار زۆری هەیە. مەزھەر خالەقی لە خەرمانانی ساڵی ١٩٣٩ ز دا لە شاری سنە لە ناو بنەماڵەیەک لە مەشایخی کوردستان چاوی بە ژیان ھەڵێناوە. لە ھەڕەتی لاوێتیدا ماوەی یازدە ساڵ بە فێربوون و وەدواکەوتنی مۆسیقای ئێرانی و ڕاھێنانی شێوازەکان […]