ئەی ئاوازی ساتی هۆنینەوەی هەڵبەست بەستەو سازی ئەو شەوانەی ئەژیم سەرمەست چیت زانیوە وا بە جارێ لە خۆ بایت بۆ وەک جاران ئاشنا نیە نامەی دواییت بۆ تیا نەبوو ئەندێشەی بیرێکی ورد بۆنێکی خۆش یا نەخشێکی جوانی دەستکرد من بۆ ناخی وشەکانت بە قووڵی چووم هیچ هەستێک و مووچرکێکیان پێ نەبخشیم خۆشەویستم من ئەمەوێ وشەکانت […]