کاوە ڕەزایی یاریزانی کوردی یانەی زۆباهەنی ئەسفەهانی ئێران و هەروەها یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ لاوانی و تازەلاوانی ئێران بووە. ئەم یاریزانە لە ڕۆژی ۵ی ئاوریلی ۱۹۹۲ ی زایینی بەرامبەر بر ۱۶ ی خاکەلێوەی ساڵی ۲۶۹۲ ی کوردی لە شاری گەیڵانی پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و یاری پرۆفشناڵی خۆی لە ئاکادمیای تۆپی پێ یانەی فولادی […]