زێوەر ناوی عەبدوڵڵا کوڕی محەمەدی ئەفەندی مەلا ڕەسوڵی بەبنەچە پشدەرییە و لە ساڵی ۱۸۷۵ زایینی بەرامبەر ۱۲۹۱ کۆچی لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی کانیسکان هاتۆتە دونیاوە وەک خۆی بۆمان ئەگێڕێتەوە لە ڕۆژنامەی “ژین” ژمارەی ۶۱۸ شوباتی ۱۹۴۱ نوسیویە: «ئەو ڕۆژەی ناردمیانە قوتابخانە تەسادۆفی نەورۆزی کورد،مامۆستاکەم وەرەقەیەکی “نەورۆزنامە”شی دابەمن پارەی بۆ برم.منداڵان لە هەموو لایەکەوە هەڵ […]