مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى ساڵی ۱۹۰۲ ى زایینى له‌گوندى قره‌باغ سه‌ربه ناوچه‌ى بۆکان پێى ناوه ته سه‌ر دنیا. به منداڵی بۆ یه‌که‌م جار له گوندى مه‌رخوزى سه‌ر به شارى سه‌قز چۆته قوتابخانه و له ماڵێش له لاى باوکى ” گلستان” و” بوستان” ى سه‌عدى و ” کیمیاى سعادت” و کتێبگه لى باوی ئه‌و سه‌رده مى خوێندوه […]