لە ڕۆژێکی ساردی زستانی کە بەفر تا سەر ئەژنۆ هاتووبوو ، پاشایەک بە وەزیرەکەی کە ناوی میرزا مەهدی بوو وتی: ئەمڕۆ ئەڕۆین بۆ گەڕان بە دەوروبەری شار. لە کاتی گەڕانە چاویان کەوت بە ئاشەوانێک کە لەگەڵ ژن و منداڵەکەی بە بێ خواردن و پۆشاک و ئاگر لە ناو ئاشێکی بچووک لە تەنیشت ڕووبارێک ژیواریان ئەکرد. […]