نازداری دڵ ئەی لە دەروونا پشکۆ ئەی درەختی مانگ و ئەستێرە و شەوبۆ ئەی پەپوولەی زەردەخەنەی خەیاڵم کچۆڵەی شەنگ، تاقە گوڵاڵەی ئاڵم ئەی جوانترین هۆنراوەی تازەی دەروون ئەی ئاوازی بڵێسە لە دڵ بەربوون ئەی چاوی دڵ، ئەی شیرینتر لە چاوم پێشکەشت بێ تاڤگەی تاسە و سڵاوم ئێستە لە ناو سەنگەرێکام، سک سووتاو لێو عەزرەتی، دڵ […]