شەوی یەلدا شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو کە تۆ شای کەجکولاهی دیدە مەستان چ باکم قەیسەر و فەخفوورە ئەمشەو لە خەو هەڵساوە یا […]