من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، دەچم!   عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی!   من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ئیمانە، دەچم!   ئەو دەڵێ نا، ڕەشەجێ ڕاوگەیی شەیتانە، نەچی!   من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم!   ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە، وێرانە، نەچی!   من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، […]