ساقی لە پەردە دەرھات، جامی شەڕابی ھێنا دڵ خیرە ما لە حێرەت مەھ ئافتابی ھێنا یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو، دەرکەوت و تووری سووتاند ئاوێنە سەختڕوو بوو، لەو عەکسە تابی ھێنا تیماری چاکی سینەم، ڕاجع بە چاوی مەستە بەختیش موافیقی عەشق، بۆ من خەرابی ھێنا یارم لە ئەندەروون ھات، دەستی ڕەقیب لە دەستا غەمناک و شادمانم، […]