تبلیغات

دسته‌ها

گەڕان

یەکەم بەفر زستان هات ، بەفر باری! خۆزگە ئەمزانی بروسکەی یەکەم بەفری ئەمساڵ بە کێ ئەدەی یادگاری…! زانا سەعیدزادە سەرماوەزی ۲۷۱۶ سەقز

لە شم خاکە و جەستەت باران ببارە بە سەرمدا ، ڕەنگە دوایی تێکەڵ بوونی خاک و باران گوڵی سوور لە دایک ببێت … ! *** پێشکەش بە ئەو کەسەی کە لە نەبوونی وشکەساڵم** زانا سەعیدزاده گەلاوێژی ۲۷۱۶ ورمێ 

ڕۆژ و شەو پەیتا پەیتا تێپەڕ ئەبن خۆر جار جار سارد و جارجار بە یاو جار جاریش بە نوقماندنی چاو لە پشت ڕێبوارە هەورەکان بێ خەیاڵ لە ژیانی سەر زەوی خۆی ئەنواند! ئەوەتا لەو پەڕی زستان لە بناری شارێک لەگەڕەکێکی قوڕاوی هەژار و بێ بەش بووکە بەفرینەیەک بێ خەیاڵ لە چارەنووس چاوەڕوانی بەهار ئەکات…   […]

تۆ کە دەستە گچکەکانت بەرگەی شەپۆلی تووڕەی زەریا ناگرێت ، تۆ کە جەستەت بە پێجەوانەی بوونت سووکە بەرگەی هەڕەشەی دڕندەی گورگەهارەکانی مێژووی ڕەش ناگرێت بۆ هەنگاوی خاوێنت سپاردە نیگای ڕەشی ژیان بۆ بوونت کرد بە تابووتی هەزار ناوی بێ نیشانی رۆژنامەکان؟! باشە ، زۆر باشە کە تەنانەت ساڵی جارێک جیهان بە مەرگی تۆ و هەزارانی […]

بەشی شەشەمی کۆمەڵە شێعری کانی کانی ۶ باوڕ ناکەم کە شەوێکی هاوین  چاوی کوانووی مێشکم بە دەس گیزە گیزی مێشوولەکانی بیر و خەیاڵ تا درەنگانی شەو نووستەبێت . باوڕ ناکەم کە هیچ ڕۆژێک  ڕوون تر لە ڕەشایەکانی شەو لەو ژیانە شێتەی مندا ، ئاوا سپی و ناسک ببێت وەکوو خەون ، وەکوو بەفر ، وەکوو […]

پەنجەرەیەک هەموو بەیانیەک کیژێک ئەهاتە بەری و تۆنگێک ئاوی ئەکردە ناو گوڵدانی دوو گوڵە سووری ناو پەنجەرە ! منیش هەموو بەیانیەک چاوم ئەبریە ئەو دیو پەنجەرەکەی خۆمەوە تا سوورە گوڵیک لە نیگای چاوەکانی بدزم ، بەیانیەک پەنجەرە کەسی نەهاتە بەر گوڵەکان بە ئاواتی ئاو ، منیش بە ئاواتی گوڵ هەڵپڕووکاین ! زانا سەعیدزادە

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics