ده‌لێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م برۆم و خۆم له دنیا ده‌ربه‌ده‌ر که‌م به هاواری دڵ و بارانی دیده‌م له ده‌ردی خۆم هه‌مو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م له ده‌ستی یاری دڵڕه‌ق شه‌رته ئیتر برۆم ته‌رکی کچی ئومولبه‌شه‌ر که‌م ئه‌گه‌ر بۆم بێته جه‌ننه‌ت ئه‌م وڵاته شه‌قی پێدا ده‌ده‌م و عه‌زمی سه‌قه‌ر که‌م هه‌ڵۆی شاخم که‌وی دیلی […]