کە باخ تەورداس و چەقۆی لە داری خۆی دەکێشا، خەزان چرۆ و پەلکی بەرەو هەواری خۆی دەکێشا زەمانە باهۆزی گڕەی لە بەژنی خۆی دەپێچا سروشت چزووی پایزی بۆ بەهاری خۆی دەکێشا شەپۆلی چۆم، زیندەوەری بە لۆدە ڕادەماڵی هەمووی بەرەو قوڕگی دڕی کەناری خۆی دەکێشا هەسێڵ کەڵاوڕێژ بوو لە قەوزە کاتێ دیتی کانی، بە جۆگە ژاراوی […]