کە باخ تەورداس و چەقۆی لە داری خۆی دەکێشا،خەزان چرۆ و پەلکی بەرەو هەواری خۆی دەکێشا زەمانە باهۆزی گڕەی لە بەژنی خۆی دەپێچاسروشت چزووی پایزی بۆ بەهاری خۆی دەکێشا شەپۆلی چۆم، زیندەوەری بە لۆدە ڕادەماڵیهەمووی بەرەو قوڕگی دڕی کەناری خۆی دەکێشا هەسێڵ کەڵاوڕێژ بوو لە قەوزە کاتێ دیتی کانی،بە جۆگە ژاراوی بەرەو دەماری خۆی دەکێشا! […]