کۆڕبه‌ندی تاوتوێ کردنی ده‌رفه‌ت و کێشه‌کانی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی- پیشه‌یی بانه‌- مه‌ریوان به‌ به‌شداریی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، مامۆستایانی زانکۆکانی پارێزگای کوردستان، بازرگانان، کاسب کاران و سه‌رمایه‌دانه‌رانی بانه‌ له‌ لایه‌ن بونیادی گه‌شه‌ی بانه‌ (ئاشتی) به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م کۆڕبه‌نده‌ که‌ به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆری بازرگانان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌کانی بازاڕی بانه‌ و مه‌ریوان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و چۆنایه‌تی چالاکییه‌کانی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی- پیشه‌یی بواره‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌ لێکدرایه‌وه‌.
له‌ کۆڕبه‌نده‌که‌ جه‌خت کرا که‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پڕۆژه‌ گرینگه‌ بۆ گه‌نجانی پارێزگای کوردستان و به‌تایبه‌ت گه‌نجانی خوێنده‌وار پیشه‌ی هه‌میشه‌یی و ئاسایشی زیاتر دابین ده‌کرێت و وره‌ی خوێندن له‌ نێوان گه‌نجانی ئه‌م دوو شاره‌ زیاتر ده‌بێته‌وه‌، چونکه‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ستراوه‌ به‌ به‌شداری هێزی چالاک و پسپۆڕه‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش درا که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دراوسێ بوونی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاڵا و هه‌نارده‌کردن بۆ هه‌رێمی کوردستان و دیکه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ سوودی لێوه‌ربگیردرێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ژینگه‌پارێزی وه‌کوو یه‌کێک له‌ نیگه‌رانییه‌کانی هۆگرانی ژینگه‌پارێزی باس کرا و ئاماژه‌ درایه‌ گۆڕانکاری فه‌رهه‌نگی وه‌کوو نیگه‌رانییه‌کی چالاکان و ئه‌نجومه‌نه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان و‌ هه‌ر دوو بابه‌ته‌که‌ لێکدرایه‌وه‌ و ڕێچاره‌کانی ئاراسته‌ کرا.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*