گۆرانی زۆر تایبەتی ” کۆچی کوردان ” بە دەنگی مامۆستای گەورە ” عەدنان کەریم ” و شێعری ” مامۆستا شەریف سنەیی

___________________________________________________________________

کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە رێی شارانەوە

رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە

نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە

گەرچی بێ رەشماڵ و پێ خواس، سەر بە کۆسارانەوە

رێگە دوور و خێڵ ماندوو و لێوبەبار و پێ پەتی

چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە

نایە سۆزی دەنگی گۆرانی ، ھەوارە و کۆچی سوور

کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە

بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ

ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە

دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە

جێ ھەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە

مامۆستا شەریف سنەیی

Download

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics