گرووپی مەولانا دەنگی سه‌ید ئه‌سغه‌ری به‌ کوردستاندا دەبەشێتەوە

گرووپی مەولانا بە سەرپەرەشتیی محەمەد جەلیل عەندەلیبی و گۆرانیبێژیی سه‌ید ڕه‌زا کوردستانی، له‌ شارەکانی سه‌قز و بانه‌ کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
گرووپی مۆسیقای مه‌ولانا به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی و ئاهه‌نگ‌دانەریی محه‌مه‌د جه‌لیل عه‌نده‌لیبی و گۆرانیبێژیی سه‌ید ڕه‌زا کوردستانی، نه‌وه‌ی مامۆستا سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی رۆژانی هەینی و شەممە ۲۵ و ٢۶ی خاکه‌لێوه‌ له‌ یاریگای شه‌هید ئاویده‌ری شاری سه‌قز و ئه‌ربابای بانه‌ میوانی لایەنگرانی مۆسیقای ئەو دوو شارە دەبێت.
سه‌ید ڕه‌زا کوردستانی، نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و گروانیبێژی ئەفسانەیی کورد، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانییه‌ و وه‌ک باپیری ده‌نگێکی خۆش و دڵنشینی هه‌یه‌.
ئه‌م کۆنسێرته‌ بڕیاره‌ له‌ دوو به‌شی به‌یاتی کورد و ئه‌سفه‌هان ئاراستە بکرێت. پێش ملۆدی به‌یاتی کورد، ساز و ئاواز و کره‌شمه‌ و چوار مه‌زرابییه‌ و گۆرانی یارغه‌زال و زه‌ردی خه‌زان و نه‌ورۆز گوڵ و کورده‌واری و ئه‌ی ڕفێقان له‌ خۆ ده‌گرێت. له‌ کۆتایی ئه‌م به‌شه‌ گۆرانی بۆتۆیه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.
هەروەها له‌ به‌شی دووهه‌می به‌یاتی ئه‌سفه‌هانیش گۆرانی بێ قه‌رار، بانگی ڕوباب، سه‌رلێشێواوی عه‌شق، بازوبه‌ند و چه‌ند ملۆدیی دیکه‌ له‌ خوالێخۆش‌بوو سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی پێشکه‌ش ده‌کرێت.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics