fayegh-bekas

کاتێک کە وشە ، رێژنە ئەکاتە سەر ڕۆحی شاعێرێک ، زاری ئەبێتە ئایەتەکانی جوانی و ئەوین و خۆیشی ئەبێتە پێغەمبەری خەیاڵە باڵگرتووەکانی نێو قیبلەی خۆشەویستی ! ئەمەیە کە فایەق بێکەسی ئەکرد بە کەسی هۆگرانی شێعر و ئەدەبی کوردی و لە جیران ماڵەکەی خۆییەوە هەتا بێگانەترینی ئەو پەڕی سنوورەکانی لە ئامێزی شێعری خۆی ئەگرت.

ئەمە چیرۆکی ژیانی فایەق بێکەسە !

مامۆستا فایەق بێکەس کوڕی ” عەبدوڵڵا بەگ ” لە ساڵی ١٩٠۵ ی زایینی لە گوندی سیتەک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی لە دایک بوو.

لە تەمەنی ٢ ساڵان دا ماڵیان بەرەو شاری سلێمانی کە ئەوکات ببوو بە ناوەندی چاند و ئەدەبی کوردی لە ناوچەی بابان ، بار ئەکات .

باوکی هەر لە مێرمنداڵیەوە ئەی نێرێتە حوجرە تاکوو فێری وانەکانی باوی ئەو کات ببێت ، لە ساڵی ١٩١١ ی زایینیدا باوکی کە بە فەرمانی ئاغایان ئیشی دەکرد بەرەو خانەقین و پاشان بەغدا نێردرا و لە دوایین سەفەری بەرەو تورکیا کۆچی کرد و ئیدی هیچ کات نەگەڕایەوە و فایەقی منداڵ هەتا کۆتایی ژیان چاوەڕوانی هاتنەوەی باوکی خۆی کرد.

پاش لە دەست دانی باوکی ، فایەق دایک و برا گەورەکەشی لەدەست ئەدا و بەمجۆرە خۆی و تاهیر برا بچووکی بە بێ کەسی ئەمێنەوە.

لە زۆربەی شۆڕشەکانی گەلانی عێراق دژ بە رژیمەکانی دەسەڵاتداری سەردەمی خۆی لە عێراق بەشدار ئەبێت و لە ئاکامدا ئەکەوێتە بەندیخانە.

لە دوای ڕزگار بوونی لە بەندیخانە ، بڕاوانامەی میری وەرئەگرێت و ئەبێت بە مامۆستای قوتابخانە و لە تەوێڵەی هەورامان دەست بە وانە وتنەوە ئەکات و دواجار لە زۆر قوتابخانەی تر ئەبێت بە مامۆستا.

لە ژیانی یەک شاعێر هەلی شێعر وتن زۆرە ، بەڵام ڕەنگە بێکەسیەکەی فایەق لە ژووری ژیانیدا بەرچاوترین خاڵی دادەڵانی شەونمی شێعر لە هەستی ئەو بووە.

ساڵی ١٩۴۶ به رامبەر “ئەدمۆنز”ی حاکمی ئینگلیس کاتێک کە پەنجەی ڕوو بە چاوی ئەو گرتووە ئەم شێعرە ئەخوێنێت و ئەمە بەڵگەی جوانمێری بێکەسە “

بیست و حەوت ساڵە من ڕەنجدەری تۆم

بە نان و ئاو و جل و بەرگی خۆم

خزمەتم کرد لە ئێران و ڕۆم

له پێناوی تۆشکاوه ئه ستۆم

کەچی هێشتا هەر دیل و رەنجه رۆم

گوناهم چی بوو بەم دەردەت بردم؟!

بۆچی به ناهەق وا سووکت کردم؟!  ”

فایەق بێکەس لە ساڵی ١٩۴٨ بە هۆی نەخۆشی تەوژمی خۆێن ماڵ ئاوایی لە ژیانی کورت بەڵام درێژ بە ئازار و خەمی خۆی کرد.

دیارە کە شێرکۆ بێکەس گەورەترین یادگاری ژیانی فایەق بێکەس بوو.

ڕۆحی شاد و یادی پیرۆز .

 

نووسین و کۆکردنەوەی : زانا سەعیدزادە

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics