شاعێری شیرین زمان و خەڵکی ، مامۆستا مەحیەدین حەقشناس ، لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی ١٣٠٣ هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ئاسمانی ژیان هەڵێنا.

لە ماوەی تەمەنی پڕ پیت و بەرەکەتی ٨٩ ساڵەی مامۆستا حەقشناس چەندین بەرهەمی کوردی و فارسی بە یادگاری بە جێ ماوە کە زۆرتر لە سەر شێوازی ژیانی خەڵکی کوردستان و بیرەوەریەکانی سەردەمانی پێشووی کوردستان و سنەیە ، کە بەناوبانگ ترینی ئەوان بەرهەمی شارەکەم سنەیە.

مامۆستا حەقشناس یەکێک لە خۆشەویست ترین و خۆش زمان ترین شاعێرانی هاوچەرخی سنە و هەموو کوردستان بووە و ئەمە وای کردووە کە چەن بار وەکوو کەسایەتی فەرهەنگی کوردستان دیاری بکرێت.

ناکرێت کە خەڵکی شارێکی جوان و فەرهەنگی وەکوو سنە بیت و ئەوینی ئەو شارە لە خامە و قەڵەمی هونەرمەندێک وەکوو مامۆستا حەقشناس ڕەنگ نەداتەوە.

سنـــــە شــــارەکـــەم ، شـــــاری شـــیــرینــــم

مامۆستا حەق شناس

بێشکەی لەدایـــک بوون ، هەلۆرک ژیـــنـــم

سنەی قارەمـــــان ، سنــــەی هەڵــــۆ خــــان

سنەی مەستوورەی شاعــێــر کــــوردســــتـان

جێــگای پــــەروەرش جــوانــــگــــەل دلــــێـــر

مەحکەم وەک شاهۆ ، شوجاع وێنەی شێر

تەکیەگای گـــەلم ، مەنــــــــزڵ ئەجـــــدادم

ئەر تۆ ئـــــابــــــاد بــــی منــیــش دڵــشـادم

خۆشەویـــستــــی تۆ ، سنــــــە ئـــایــیــنـــم

من چــــاوم بــۆ چــــەس تـۆ پێ نەبینم…./.

لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی جێگا ون بووەکانی سنە و گەڕەکە کۆنەکانی ئەو شارە باس کراوە ، جگە لەمە بیرەوەریەکان و ڕەسمە کۆنە کانی خەڵکی سنە دووپات کراوەتەوە ، مامۆستا حە‌‌قشناس لەمەڕ  مەنزوومەی شارەکەم سنە ئاوا ئەفەرمێت :

((شارەکەمان سنەی خۆشەویست سەحراو سەیرانگاو کانی و باغ و ئاسار و ڕەسم و یاسا و سوننەت گەل عەزیز و زەریف فرەیەکی بوو کە وردە وردە لە بین چوون و حەتا ناویشیان کەم کەم خەریکە لە هۆش ئەچێتۆ)).

دیارە بەم وتەی مامۆستا حەقشناس مەبەستی ئەم هونەرمەندە پایەبەرزە لە نووسینی مەنزوومەی شارەکەم سنە دەر ئەکەوێت.

ڕەنگە تەنیا شاهێدی کانیاو سەیرانگاکان و سوننەت گەلی سنە ، ئاویەر بێت کە هەردەم وەکوو پاڵپشتی شار ، سەربەرزانە ئەڕوانێتە تێپەڕینی کات و سەردەمەکان و ڕووداوەکانی سنە ، و مرۆڤ ژیانی چاو ترووکاننێکە ئەویش ژیانی کەسانێک کە لەدڵی خەڵک ئەژین و دابڕانی ئەوان لەهەر کاتێک دا زوو و ئەستەمە ؛ بەڵام ئەمە ئاکامی هەموو مرۆڤەکانە.

مامۆستا حەقشناسیش لە ٢٣ ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٢ ی هەتاویی لە شارەکەی خۆی سنە ، ماڵ ئاوایی لە ژیانی پڕ بەرکەتی خۆێ کرد .

یادی بەرز و بەڕێز بێت.

کۆکردنەوەی: زانا سەعیدزادە

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics