کوردستان ، هەرێمێکی هونەرپەروەر ، چوارچێوێکی باز بەرەو ئاهەنگ و چریکەو مۆسیقا

کوردستان دێکۆمۆنتارێکی زیندوو لە ڕەسەناییەتی نەتەوەیەک، لە خۆشی و ناخۆشی و شایی و شیوەنەکانیان ،

لە بەخشەندەیی سروشتی و لە مەزەنی مرۆڤەکانیان!

جیاوازی نیە کە سۆرانی ئەدویت یا هەورامی ،

کەلهۆڕی بیت یا کورمانجی

تەنیا پێویستە کە کورد بیت تاکوو تێکەڵ بە سروشتی ئەم خاکە پیرۆزە و چریکەی بولبولەکانی بیت ،

تا بەرز و نزمیەکانی ئەم ژیانە سەرەڕۆیەت ئاوێتە بێت بە دەنگی زیرەکی نەمر، بە مۆسیقا جیاوازەکەی،بە دەنگە نیانەکەی!

حەسەن کوڕی عەبدوڵڵا بۆکانی لە گەڕەکی سەرقەڵای شاری بۆکان ، هەر لەو شوێنەی کە قەڵای سەردارەگەورەکەی موکریان و مزگەوتی جامێعە و حەوزەگەورەی لێ هەڵکەوتووە ، لە ڕۆژی حەوتی سەرماوەزی ساڵی هەزار و سێ سەدی هەتاوی لە دایک بووە.

لە تەمەنی یازدە ساڵەگیدا باوکی لە دەست ئەدات و لەدوای لەدەس دانی باوکی ژیان خۆی و خوشک و براکانی دەکەوێتە سەخڵەت و جیایی.

زیرەکی منداڵ بۆ تێر کردنی زگی خۆی دەبێتە گاوانی ماڵە دەوڵەمەندەکانی شار، ئەوجا کشت و کاڵی دێهات وگزیری ئاغا دەکات.

لە شارەکانی ئێران و عێراق شاگردی قەنناد ، شۆفیری ، قاوەچییەتی ، خزمتچی هۆتێل و رستورانەکانی پێ بڕاوە.

حەسەن زیرەک بۆ خۆی دەڵێت: ڕوم و ئێران و عێراق گراوم و لە هیچ شوێنک جێگام نەبۆتەوە!

دیارە کە ئەم مامۆستا پایە بەرزەی گۆرانی کوردی ژیانی هەردەم پڕ لە سەخڵەت و ناخۆشی بووە ، هەل و مەرجی ئەو کاتەی ئێران و نەبوونی ئازادی لە ڕژێمی لە ناوچووی پەهلەوی هەروەها بارۆدۆخی خراپی ئابووری وڵات هەموو بوون بە هۆکارێک کە حەسەن زیرەک ڕەنگی حەساننەوە بە خۆیەوە نەبینت ، زیرەک هەرچەند ئاوێتە بوو لەگەڵ ئەوین و خۆشەویستی بەڵام تا مرد بەدەردەوە ژیا و هەردەم گلەیی هەبوو لە دەس بارودۆخی هونەرمەند لەو کاتی کوردستان و ئێراندا وەک خۆی لە کۆپلە شێعرێک بە تێ هەڵکێش لە گەل مامۆستا هێمن ئەڵێت:

هەتا ما کراس نەبوو لە بەریا

کە مرد ئاڵایان ئەکرد بە سەریا

هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە

هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە ژینی تاڵە

زیرەک لە ۵١ ساڵ ژیانی خۆی زۆرتر لە ۵٠٠ گۆرانی تۆمار کردووە کە ئەمە هاوشێوەی لە هیچ شوێنێک نییە!

مەحاڵە کە نەورۆز بێت و بە بیری گۆرانییە سێحراوییەکەی ” ئەم ڕۆژە ساڵی تازییە ، نەورۆزە هاتەوە ” ی ئەو نەکەوین و ساڵی نوێمان بێ یادی زیرەک دەس پێ بکەین.

شەو ، هاوڕێی شەوانمانەو ، بارانەش لە گەڵ وەشت و ڕێژنەی باران ڕێژنە ئەکاتە سەر ڕۆح و گیانمان ، دەنگی زیرەک ئەمان باتە موکریان و تێکەڵ بە ژیان و ئەوینی شێخ لەر و میرئاوا و سابڵاخمان ئەکات.

هەرچەن خۆی بە ڕەنجەوە ناسراوە بەڵام دەنگی ئەو نامۆمان ئەکات بە ئەستەمی ژیان.

ئەو نەک قوتابخانە بەڵکوو هەنبانە زێریینەیەکە لە هونەر و گۆرانی کوردی ؛

زۆر لە شێعرەکانی خۆی دایدەنا و هێندێ لە ئاهەنگەکانیش کاری خۆی بوو.

ئەو لە شێعرەکانی مامۆستا هێمن و سەید کامیل ئیمامی و چەن کەسی تر کەڵکی وەرگرت و فۆلکلۆری کوردیش بە دووپات خوێندنەوە زیندوو کردەوە و خۆی و بەرهەمەکانی بوون بە بەشێک لە نەریتی کوردی.

ئەجەل زۆر مۆڵەتی بە بولبولە کەی کوردستان نەدا و لە دوای ۵١ ساڵ چریکەو دەربەدەری لە سەر لەقو پۆکانی داری ژیان لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان لە ڕێکەوتی ٧ ی گەلاوێژی ساڵی ١٣۵١ ی هەتاوی بە هۆی شێرپەنجەوە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد،

جەستەی بوو بە میوانی ناڵەشکێنەی بۆکان و ڕۆح و یادیشی هەردەم لە ئاسمانی دڵ و بیرمان ئەفڕیت.

کۆ کردنەوە: زانا سەعیدزاده

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics