چێرۆکی کوردی ” کێ شایستەی پڵاو خواردنە ؟ “

پیاوێک جوانە گایەکی گەورەی سەربڕی بۆخواردن، کە لەماڵەوە ئامادەیان کرد ، بەکوڕەکەی وت:

کوڕم بڕۆبانگی خزم ودۆست ناسیاوو دراوسێکان بکە بابێن بۆمیوانی ونان خواردن.

کوڕەکەشی هەرزو چوە دەرەوە کەماڵیان لەگوندێکی بچوک بوو لەبەردەرگا ولەکۆڵان بەهەموو تینی هاواری دەکرد :

خەلکینە بمان گەنێ ئاگرمان تێ بەربوە،
زۆری نەبرد خەڵکێکی زۆرکەم بەدەم هاواریەوە هاتن.

زۆرێکیش کەدراوسێ وخزم وکەسی نزیکی بون نەهاتن وهەروەکو ئەوەی گوێشیان لێ نەبێت وابوو،

ئەوکەسە کەمانەش کەهاتبون هیچ ئاگرێکیان نەبینی وکوڕەکەش فەرموی لێکردن بۆ خواردن وخواردنەوە،
باوکیشی واقی وڕما بەکوڕەکەی گوت:

کوڕەکەم من ئەوانەی بانگت کردون زۆرکەم دەیان بینم نەخاڵمن نەمامن نەبراوکەسمن ونەدراوسێ کانیشمن،

کوڕەکەش گوتی باوکە ئەمانە بۆنان وپڵاو خواردن نەهاتبون

بەڵکو بۆهاوکاریمان هاتبون تائاگرمان لەگەڵ بکوژێننەوە
ئەوانە شایستەن بەگۆشت وپڵاوخواردن!!!

سەرچاوە : فەیس بووکی چیرۆکی کوردی

نویسنده : hewram-vian

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

پیوند به بیرون

Untitled 1

وبلاگ زانا سعیدزاده

وبلاگ خامه شکاو