ئەڵێن زەمانێکی زوو ئاغایەک ، پیاوماقوڵان و گەورەکانی عەشیرەت و ئاغاکانی دیکە بۆ خواردنی شێو خولک ئەکاتە ماڵی خۆی و ئەوانیش داوەتی ئاغا بەجێ دەهێنن و دێن بۆ ماڵی ئاغا!

پاش خواردنی شێو دوو دانه برنج لە ناو ڕیشی ئاغا جێ ئەمێنێت و کەس پی نازانێت ، غوڵامی ئاغاش کە پیاوێکی زانا و تێگەیشتوو بوو ، بۆ ئەوەی ئاغا تێبگەێنێت و نەهێڵێت ئابرووی ئاغا لە لای میوانە پایەبەرزەکانی بڕوات ئەم شێعرە ئەخوێنێت :

*دوو ئاهوی چەرموو لە چیمەن سیا

بە غوڵام بێژە بگەرێ پێ یا *

خان زۆر زوو تێگەیشتوو و برنجە کانی لە ڕیشی ڕەشی کردەوە و فڕی دا.

لەم باس و ڕووداوە کەس تێ نەگەیشت جگە لە یەکێک لە ئاغا کانی ناو میوانی ، کە بەڕاستی خۆشی لە زانایەتی و زیرەکی ئەو غوڵامە هاتوو

وا بڕیاری دا کە ئەم ڕووداوە بۆ غوڵامەکەی خۆی بگێڕێتەوە تا شایەد ئەویش لە کردارە باش و عاقڵانە هەڵسەو کەوت بکات.

بەڵێ خۆشەویستان ئاغای چیرۆکەکەی ئێمە ڕۆژێک غوڵامەکەی خۆی لە بەر دەرگای مستراو دا ئەبێنێت و باسەکەی بۆ ئەگێڕیتەوە و غوڵامەکەیش لە وڵامی ئاغای خۆی ئەڵێت:

بەسەر چاو گەورەم ئەمر ، ئەمری تۆیە

ئەگەر رۆژێک بۆ جەنابیشت پێش بێت من بە جوانی ئێوە تێ ئەگەێنم!

دەستی قەزا وا ڕێ ئەکەوێت و لە میوانیێک بۆ ئەم ئاغایە ئەم ڕووداوە پێش دێت و غوڵامەکەیشی کە بڕیاری دابوو ئاغا وا حاڵی بکات کە ئابڕووی نەچیت ڕوو ئەکات ئەو و ئێژێت:

گەورەم ئەو باسەی کە لە بەر مستراوەکە بە منت وت ئێستا بە ڕیشی موبارەکەوەیە و تکایە دەرێ بێنە ، کە غوڵام وای وت هەموو میوانان بزە ئەیان گرێت و ئاغاش سوور هەڵ ئەگەڕێت.

بەم جۆرە بوو کە غوڵامی نەزان ئابڕووی ئاغای خۆی بەم قسە برد.

 

ئم چیرۆکە شێخ موحەممەدی ئەمینی لە دێهاتی خورخوڕە ی سەقز گێڕاویتەوە
 و لە کتێبی چیرۆکی کاک هاشمی سەلیمی لە چاپ دراوە.
وەرگێران بە کوردی : زانا سەعیدزادە

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics