لە ڕۆژێکی ساردی زستانی کە بەفر تا سەر ئەژنۆ هاتووبوو ، پاشایەک بە وەزیرەکەی کە ناوی میرزا مەهدی بوو وتی: ئەمڕۆ ئەڕۆین بۆ گەڕان بە دەوروبەری شار.

لە کاتی گەڕانە چاویان کەوت بە ئاشەوانێک کە لەگەڵ ژن و منداڵەکەی بە بێ خواردن و پۆشاک و ئاگر لە ناو ئاشێکی بچووک لە تەنیشت ڕووبارێک ژیواریان ئەکرد.

ئاشەوان لە حاڵێکدا تا ئەژنۆ سەهۆڵاوی ڕووبارەکە ، بەشوێن دانە گەنمەکانی پاییزا ئەگەڕا کە بەڵکوو کۆیان کاتەوە و لە جێگای خواردن بیدات بە ژن و مناڵەکەی.

پاشا ئەم ڕووداوەی چاو لێ بوو بە ئاشەوانی وت:

سێت نەدا لە سێ؟

ئاشەوان وتی : سێم دا لە سێ نەیگرت!

پاشا وتی: دەی پەنجت بدایەت لە سێ!

ئاشەوان وتی: پەنجیشم دا لە سێ نەیگرت!

پاشا وتی: دەی نۆت بدایەت لە سێ!

ئاشەوان وتی: نۆیشم دا لە سێ نەیگرت!

پاشا وتی: ئەگەر

ئاشەوان وتی: مەگەر

پاشا ڕووی کرد بە وەزیر و وتی : هێلکە بە چیەوە خۆشە؟

وەزیر وتی بە خوێ وە!

شەو کە میرزا مەهدی وەزیر و پاشا لە دەربار دانیشتوو بوون پاشا لەوی پرسی لە قسەکانی ئەمڕۆی من و ئاشەون شتێک تێ گەیشتی؟

میرزا مەهدی وتی: گەورەم ئێستا ئاشەوانێکی نەداری بەخت ڕەش شتێکی وت ، بە بڕوام زۆر گرنگ نیە!

پاشا وتی: تۆ وەزیری منیت و ئەشێ بزانیت ، ئەگەر نەزانی سەرت ئەبڕم؛

میرزا مەهدی بە ناچار بەیانی ئەڕوات بۆ لای ئاشەوان و پی ئەڵێت کە دوێکە مەبەستت لەم قسانە چی بووە؟

ئاشەوان ئەڵێت گەورەم خودا بەزەی بە حاڵی من هاتووە.

وەزیر ئەڵێت : چی بووە کە خودا بەزەی بە حاڵی تۆ هاتووە؟!

ئاشەوان ئەڵێت: گەورەم بنەماڵەی من نۆ کەسە ، کە لێفەمان ئاسمانەو دۆشەکمان زەوی.لەناو ئەم بەفر و سەهۆڵەدا ئەگەڕێم کە شایەد مشتێک گەنم بدۆزمەوە و لەگەڵ ژن و منداڵەکەما بی خۆم.ئێستا تۆ بڕۆ پارەیەکی زۆرم بۆ بهێنە تا مانای ئەو قسانەت پێ بڵێم.

وەزیر لە لای ئاشەوان ڕۆیشت و بە خۆی وت کە من وەزیرم چۆن بە ئاشەوانێک بەرتیل بدەم ، لێگەڕێ پاشا ئیشی زۆرە و تا شەو لە بیری ئەچیت.

شەو کە دووبارە پاشا لە میرزا مەهدی پرسی مانای قسەکانی ئاشەوانت زانی؟

وەزیر وتی نە گەورەم؛ پاشا زۆر تووڕە بوو و پی وت کە تەنیا یەک مەجالی ترت هەیە کە لەو قسانە تێ بگەیت ئەگینا ئەتکوژم!

شەو وەزیر ئەم ڕووداوەی بۆ ژنەکەی گێڕاوە و ژنەکەیشی پی وت ئاشەوان کە هەرشتێکی کە ویست پی بدە تا نەت کوژن.

وەزیر ڕۆیست بۆ لای ئاشەوان و پێنج بارە خواردن و پێنج هەزار سکەی بۆ برد.

ئاشەوان مانای قسەکانی پێ وت کە:

پاشا وتی : سێت نەدا لە سێ؟ یانی دان و ئاو زەویت بوو ئەشێ لە سێ مانگی بەهار بتهێنایەتە بەرهەم.

من وتم: سێم دا لە سێ نەیگرت! یانی وام کرد بەڵام نەبوو!

پاشا وتی: پاشا وتی: دەی پەنجت بدایەت لە سێ! یانی دوو مانگی هاوینیش کە لەگەڵ بەهار ئەبێتە پێنج مانگ دەستت ڕاگرتایەت؛

من وتم: پەنجیشم دا لە سێ نەیگرت! یانی وام کرد نەبوو!

پاشا وتی : پاشا وتی: دەی نۆت بدایەت لە سێ! یانی نۆمانگ دەستت ڕاگرتایەت؛

من وتم: ئاشەوان وتی: نۆیشم دا لە سێ نەیگرت! یانی وام کرد و نەبوو!

پاشاوتی: ئەگەر ئەم نهێنییە بەکەس بڵەیت ئەتکوژم

منیش وتم مەگەر ؛ یانی بەگەر بەرتیلی باشم پێ بدەن.

وەزیر مانای قسەکانی بۆ پاشا گێراو و چونکە ئاشەوان وەها پیاوێکی زانا بوو فەرمانی دا کە مانگانە جیرەی پێ بدەن.

سەرچاوەی فارسی:

کتێبی ئەفسانەی کوردی کاک هاشمی سەلیمی

————————————————-

وەرگێڕان بە کوردی : زانا سەعیدزاده

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

نظرات 2 برای “چیروکی کوردی ” ئاشه وان “”

  1. مو حه ممه د می گوید:

    سۆپاس تان لی دکم من ام نمایێش نامم بۆ قوتابخانه ده ویست وشانوکمان اوڵی هێنایه ۆه
    ڕور سۆپاس

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics