(( ڕێک و ڕاست نازانم ، ڕەنگە پێنج شەش ساڵان بووم بۆ یەکەمجار ڕەعنا خانمم دیوە. ئەو دەمە ناسنامە و شتی وا نەبووە ، لە
دایکم و لە کەسانی دیکەم دەبیست کە دەیانگووت پێنج شەش ساڵانەیت بە گوێرەی ساڵ و تەمەنەکەشم وشیار و زیت و زبیک و زاکونم.
هەموو ڕۆژێک دادە شیرینم ددەدیت ئەوە بە چاکی دەزانم ، کە لە تەمەنی ۶٢ یا ۶٣ ساڵەگیدا بۆ یەکەم جار نوەکەیم دیتووە.
لە هەر دوو لادا بۆمن وەکوو یەک بوو ، جگە لە سەر سامی و تێڕامانین چیدی نەبوو.
ڕەعنا خانمم بە ڕێکەوت دیت ، هەرگیز چاوەڕێ دیتنی نەبووم – نە لەوێ و نە لە هیچ جێگەێکی تر.
دیارە خۆ ئەویش هەر وەک من بۆ دیتنی من نەهاتبوو.ئەو چ ئاگاێکی لە من نەبوو ، کاتێ کە ئاگاداریش بوو هیچ خۆشییەکی ئەو دیدارەی پێوە دیار نەبوو ، کەچی من هەموو گیانم ببوە تێڕامان و سەرسامی . ئەو ڕۆژەش هیچ چاوەڕوانی دیتنی نەوەی دادەشیرین نەبووم …
هەر بە بیرشما نەهاتبوو – ئەو لەکوێ و من لە کوێ!… ))
*** بەشێک لە ڕۆمانی دادە شیرین _ ئیبراهیم یونسی ***
نووسەر و وەرگێڕی بە توانا و بە هەژین ، مامۆستا ئیبراهیم یونسی لە ساڵی ١٣٠۵ ی هەتاوی لە باکووری پارێزگای کوردستان ، لە شاری بانە چاوی بە ژین هەڵبڕی.
لە تەمەنی ۶ ساڵاندا هەر لەو شارە ئەچێتە قوتابخانە و پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی لە بانە ڕوو ئەکاتە شاری سەقز و لەوێ درێژە بە خوێندن ئەدات و پاشان ئەچێت بۆ تاران.

ئیبراهیم یونسی

ئیبراهیم یونسی

لەسەردەمی دەسەڵات داری موحەممەد رەزای پەهلەوی ئەکەوێتە بەندیخانەو حۆکمی بەندی هەتا هەتایی بەسەر دا ئەسەپێت.
بەڵام لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەندیخانە ئازاد ئەبێت و ئەبێت بە یەکەم پارێزگاری کوردستان لە دوای شۆڕشی ئیسلامی.
ئیبراهیم یونسی ٨٠ کتێبی لە زمانی ئینگلیسیەوە بۆ فارسی وەرگێڕا و یەک کتێبیشی لە فەرانسەوە کرد بە فارسی.
بۆ وێنە ئەتوانین ئاماژە بکەین بە ئەم ئاسەوارانە :
•۱- آرزوهای بزرگ – چارلز دیکنز (۱۳۳۶)
•۲- ادبیات آفریقا
•۳- تاریخ ادبیات یونان – رز هربرت جنینگز (Herbert Jennings Rose)
•۴- تکیه‌گاه – تئودور درایزر
•۵- سیری در ادبیات غرب – جان بوینتن پریستلی
•۶- میراث شوم – جورج گیسینگ
•۷- سرگذشت یک اسب – لئو تولستوی
•۸- لینمارا، عشق و آرزو – کاترین گاسکین
•۹- هنر نمایشنامه نویسی
•۱۰- طوفان – ویلیام شکسپیر
جگە لە کاری وەرگێڕان چەن کتێبێکی بە خامەی خۆی نووسی وەکوو :
۱٫هنر داستان‌نویسی (۱۳۴۱)
۲٫دلداده‌ها (رمان, ۱۳۷۲)
۳٫رویا به رویا
۴٫دادە شیرین
۵٫مادرم دوبار گریست – (رمان, ۱۳۷۷)
۶٫کج‌کلاه و کولی – (رمان)
۷٫گورستان غریبان – (رمان, ۱۳۵۸)
۸٫زمستان بی‌بهار – (رمان, ۱۳۸۲)
۹٫شکفتن باغ – (رمان, ۱۳۸۳)
۱۰ . اندوه شب بی پایان

دوای دوو ساڵ شەر لەگەڵ نەخۆشی آلزایمر لە ڕێکەوتی ١٩ ڕێبەندانی ١٣٩٠ لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد و لە شاری بانه بە خاک ئەسپەردەیان کرد.

کۆکردنەوە و نووسینی : زانا سەعیدزادە

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics