شوور شیرین (کۆمه‌ڵێک له‌ گۆڕانییه‌ خۆجێیه‌ کوردییه‌کانی کرماشان) له‌لایه‌ن بڵاڤگه‌ی دینووری کرماشان بڵاو کرایه‌وه‌.
شوور شیرین (کۆمه‌ڵێک له‌ گۆڕانییه‌ خۆجێیه‌ کوردییه‌کانی کرماشان) به‌ وه‌رگێڕانی فارسی و پێشه‌کی میرجه‌لاله‌ددین که‌زازی، محه‌مه‌دڕه‌زا هه‌مزه‌یی، عه‌بدولمه‌جید ته‌ییبی، عه‌بدوڵڵا سه‌مه‌دی، ئه‌رده‌شیر کێشاوه‌رز و له‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانی خه‌سره‌و په‌رهام بڵاو کرایه‌وه‌.
کتێبی یه‌که‌م به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ۶۷۶ لاپه‌ڕه‌ و کتێبی دووهه‌م به‌ لابردنی چه‌ندین به‌ش له‌ ۳۲۷ لاپه‌ڕه‌ به‌ هه‌مان ناو و هه‌ریه‌کیان به‌ له‌چاپدانی ۵۰۰ نوسخه‌ی وه‌زیری له‌ دوو نرخی جیاواز ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه‌.
خه‌سره‌و په‌رهام له‌دایکبووی ساڵی ۱۳۱۹ی کرماشانه‌ و له‌ بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی پارێزگادا چالاکی ده‌کات و نووسراو و وتاره‌کانی له‌ بواره‌ فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌کان له‌ بڵاڤگه‌کانی ئه‌م پارێزگا و پارێزگا هاوکه‌وشه‌نه‌کان له‌چاپ ده‌درێت.
کتێبی شوور شیرین ده‌ره‌نجامی چه‌ندین ساڵ هه‌وڵ و تێکۆشانی پربایه‌خی ئه‌م چالاکوانه‌ پێشه‌نگه‌ فه‌رهه‌نگییه‌یه‌ که‌ له‌ پێشانگای کتێبی کرماشان به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی پارێزگا و هۆگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌به‌وه‌ ڕوونوێنی لێکرا.
سەرچاوە : کوردپرێس

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics