کۆماری هێندوستان وڵاتێکی گەورەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە و پێ تەختی ئەو شاری نیودێلهیە.

بە پێ سەرژمێریە فەرمیەکان ،  ١،٢١٠،١٩٣،۴٢٢ کەس دانیشتووی هەیە و دووەمین وڵاتی گەورەی جیهان پاش وڵاتی چین بە ژمار دێت.

پانتای هێندوستان ٣،۴٠٢،٨٧٣ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و لەگەڵ وڵاتانی چین ، پاکستان ،بەنگلادێش ، نێپاڵ ،بوتان ، بەرمێ سنووری هاوبەشی هەیە و هەروەها لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەگاتە دەریای عۆمان ، لە ڕۆژئاواوە ئەگاتە کەنداوی بەنگال و لە باشووریشەوە ئەگاتە ئۆقیانووسی هێند.

نیشانی نەتەوەیی هێند

هێندوستان خاوەنی تایبەتمەندیەکی زۆرە ، بۆ وێنە سرووشتی ئەم وڵاتەو و کەلەپووری خەڵکەکەی جیاواز و بەناو بانگە ، بەڵام ئەوەی کە هێندوستانی زۆر بەنوبانگ کردووە ، جۆرواجۆری یەگجار زۆری نەتەوەکان ، ئاینەکان و هەروەها زمان و زاراوەکانی ئەوە .

لە ساڵی ٢٠٠١ ی زایینی ٢٩ زمانی تێدا تۆمار کراوە کە زۆرتر لە ١ میلیۆن کەس پی قسە ئەکەن و هەروەها ١٢٢ زمانی تێدا بینراوە کە ١٠ هەزار کەس پی ئەدوێن.

زمانی فەرمی خەڵکی هێند ، ئینگلیزی و هێندیە ، بەڵام بە جیاوازی هەرێمەکان ئەم یاسایەش ئەگۆردرێت.

لە هێندوستان ، ٣۵ شار بە دانیشتووی زۆرتر لە ١ میلیۆن کەس  تۆمار کراوە کە گەورەترینی ئەوان بەندەری بەمبەئیە بە ١۴ میلیۆن کەس دانیشتوو.

دەروازەی هێند ، پەرەستگەی ئالۆرا ، دوورگەی فیلەکان ، تاج مەحەل ،چار مەنار ، حاجی عەلی ، لە بەناوبانگ ترین شوێنە گەشتیاریەکانی وڵاتی هێندە.

تاج مەحەل

پارەی ئەم وڵاتە رووپیەی هێندیە و بە هۆی ئەوەی کە ساڵانێکی زۆر لە ژێر سەرپەرەشتی حکوومەتی بەریتانیا بووە لە لای چەپەوە شۆفیری ئەکەن.

وڵاتی هێندوستان لە ١۵/٨/١٩۴٧ لە حکوومەتی بریتانیا سەربەخۆ بوو.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics