به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی “به‌ڕۆژه‌”؛
ئێواره‌ شێعری “وشه‌ی مرواری” له‌ بانه‌ بەڕێوەچوو
ئێواره‌ شێعرێک به‌ ناونیشانی “وشه‌ی مرواری” به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی فه‌رهه‌نگیی “به‌ڕۆژه‌” و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
 ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری بانه‌ به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی فه‌رهه‌نگیی “به‌ڕۆژه‌” ئێوارە شێعرێکیان به‌ ناونیشانی “وشه‌ی مرواری” له‌ هۆڵی ئامفی تێئاتری ئیرشادی ئیسلامیی به‌ڕێوه‌برد.
ئامانج له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ئێوارە شێعره‌، به‌دیهێنانی کەشێکی هاودەنگی و یه‌کگرتوویی زیاتر لە نێوان شاعێرانی لاو و دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ دره‌وشاوه‌کانی ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها خه‌مڵاندن و پڕکردنه‌وه‌ی کاتی هاوشاریان به‌ تایبه‌ت بەرەی گەنج بووە.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ۳۱ که‌س له‌ شاعێرانی شارەکانی بانه‌ و شارەکانی هاوێر، لە فەزایەکی پڕ لە پێشوازیی جەماوەری ئەدەبدۆستی ئاماده‌ی هۆڵەکە، شێعر و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌کانی خۆیان ئاراسته‌ کرد.
به‌خته‌وه‌رانه‌ خه‌ڵکی فه‌رهه‌نگ دۆستی بانه‌ پێشوازییه‌کی یه‌کجار باشیان له‌م رێوڕه‌سمه‌ کرد و ژماره‌یه‌ک له‌ هاووڵاتیانی ئاماده‌بوو له‌ رێوڕه‌سمه‌که‌دا له‌ رێگای ته‌له‌فزیۆنی مه‌داربه‌سته‌ی ناو هۆڵه‌که‌‌ و له‌ شوێنێکی دیکه‌وه‌ رێوڕه‌سمه‌که‌یان ده‌بینی.
هەروەها پێشانگای کتێب، وەک بەشی پاڵەکی ئەو ئێوارە شێعرە، توانی سەرنجی میوانانی ڕێوڕەسمەکە بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.
سەرچاوە : کوردپرێس

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics