لە یاری پێش کۆتای خۆلی حەزفی ئێران دو یانەی زۆب ئاهەنی ئەسفەهانی و سەپاهانی ئەسفەهان لە داربی ئەم شارە گەیشتن بە یەک و بە یاریەکی جوان و پڕ گۆڵ ئاستێکی بەرزیان نواند ، لە خۆلەکی ۱ (یەک) یاریزانی زۆب ئاهەن ” مورتەزا تەبرێزی ”  گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد ، پاشان گەیمی یەکەمی یاریەکە بەم دەسکەوتە تەواو بوو ، بەڵام لە گەیمی دووهەم و لە خولەکی ۵۲ (پەنجاو دوو) یاریزانی کورد ” وریا غەفووری ” گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی سەپاهان تۆمار کرد و بەم جۆرە ئەم یاریە کێشرایە کاتی زێدە.

لە کاتی زێدە و لە خولەکی ۱۱۰ ” مۆحەممەد رەزا حوسەینی ” گۆڵی دووهەمی بۆ یانەی زۆب ئاهەن تۆمار کرد تا ئەم یانە دڵخۆش بێت بە بەشداری لە یاری کۆتای یا خود فیناڵ ، بەڵام بازەم ئەمە یاریزانی کوردی سەپاهان بوو کە لە خولەکی ۱۱۳(سەدو سێزدە) گۆڵی دووهەمی خۆی و بەرامبەری یانەکەی تۆمار کرد و بەم جۆرە ئەم یاریە کیشایە کێدانی سزا (پناڵتی).

لە لێدانی سزا یانەی زۆب ئاهەن چوار لێدانی گۆڵ کرد بەڵام لە هەلەکانی سەپاهان تەنیا ” وریا غەفووری ” بوو کە توانی گۆڵ تۆمار بکات.

هەرچەند زۆب ئاهەن سەرکەوت بۆ یاری فیناڵ و وریا و هاوڕێیانی نەیان توانی سەرکەوتن تۆمار بکەن بەڵام ” وریا غەفووری ” بوو بە باشرترن یاریزانی ئەم یاریە.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics