وریا غفوری

وریا غفوری – زندگی نامه

وریا غەفووری یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران و یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانی ئێرانە.

ئەم یاریزانە کوردە لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٨٧ لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

ئەو جۆرەی کە وریا بۆ خۆی لە وتووێژێکی تەلەڤێزیۆنی لەگەڵ بەرنامەی ٩٠ ی کاناڵی ٣ دەنگ و ڕەنگی ئێران ئاماژەی پێ کرد، وریا بە ڕەچەڵەک خەڵکی نگڵی بەشی کەڵاتەرزانی سنەیە.

یانەکان و ژیانی وەرزشی

وریا غەفووری یاری پرۆفشناڵی خۆی بە یاری کردن لە یانەی پاسی ھەمەدان لە ساڵی ٢٠٠٧ دەسپێکرد و تا ساڵی ٢٠١٠، ٨١ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داو، ٥ گۆڵیشی تۆمار کرد، کە ئەم ئامارە بە نیسبەت پۆستەکەی، کە ھافبەک و بەرگریکارە زۆر باشە.

پاش یاری لە یانەی پاسی ھەمەدان، لە ساڵی٢٠١٠ ئەچێتە ناو ڕیزی یاریزانانی یانەی شارەداری تەورێز و تا ساڵی ٢٠١٢، ٥٠یاری بۆ ئەو یانە ئەنجام ئەدات و ٣ گۆڵیش تۆمار ئەکات.

بە ھاتنی وەرزی نوێ خولی نایابەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ ئەچێتە ناو ڕیزی یانەی نەفتی تاران و دەورانی زێڕینی ئەو بەم جۆرە دەسپێ ئەکات و تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٤ لەم یانە ٤٩ یاری ئەنجام ئەدات و ٢ گۆڵیش تۆمار ئەکات.

لە کاتی یاری کردن لە یانەی نەفتی تاران، لە لایان کارلۆس کەیرۆشی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ی ئێران بۆ یاری کردن لە ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگ ھێشت کرا.

لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، وریا غەفووری لە ھەمووی یاریەکاندا بەشدار بوو. ئەم یاریەزانە ئێستا لە یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانی ئێران یاری ئەکات.

نویسنده : hewram-vian

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

پیوند به بیرون

Untitled 1

وبلاگ زانا سعیدزاده

وبلاگ خامه شکاو