کەریم جەلال کابان (١٩٢٧-٢٠١۶) گۆرانیبێژێکی کورد بوو کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کار کرد.

 

کەریم کابان لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر بە منداڵی ناردویانەتە حوجرە و لە وێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەکەیان تەواو ئاینی بووە. دواتر قۆناخی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵ تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩۴١ یەکەمین گۆرانی وتووە و لەو ئێزگەیەی کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دایان نابوو. لەساڵی ١٩۴۵ لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە ‌١/٧/١٩۴۵ لەشاری بەغدا ئاھەنگێکی گەورەدەگێرێت، ھەرلەم ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە ٨ گۆرانی

 

لە ژیانیدا توشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بووە، ھەر بە گەنجی ماوەیەک لە باشووری عێراق ژیانی بەڕیکردووە و بەرھەمەکانی لە رادیۆی دەنگی عێراق پەخش کردووە.

 

بەڵگەفیلمێک بە ناوی «تەمەن» لە سەر ژیانی کەریم کابان دروست کراوە

 

بەداخەوە ئەمڕۆ ۲۵ بەفرانباری ۲۷۱۵ کوردی ئەم هونەرمەندە لە تەمەنی ٨٨ ساڵەگیدا کۆچی دوایی کرد.

رۆحی شاد و یادی پیرۆز.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics