نامەکانی شێرکۆ بێکەس شاعیری ناوداری کورد لە ژێر ناوی “تاڤگەی وشەو هەڵوێست” بڵاودەبێتەوە.

کوردپرێس- کتێبی تاڤگەی وشەو هەڵوێست نووسینی کامەران سوبحان کە ژمارەیەک لە نامەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی لەبەر گرتووە کەوتە بەر دیدی خێنەران.

ئەم نامانە، ژمارەیەک لە ئەو نامە تایبەتییانەیە کە بۆ شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس نێردراون.

کامەران سوبحان لەم بارەوە وتی: ” لەنێو ئەو نامانەدا چەندین نامەی کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی کوردستان هەن‌و نامەکان گوزارشت لە بارودۆخی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی قۆناغە جیاوازەکانی سەردەمی ژیانی شاعیر دەکەن”.

هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد: مێژوی نامەکان دەکەونە ماوەی ساڵانی (۱۹۷۶ بۆ ۲۰۱۳)، خوێنەر لەڕێگەی ئەم نامانەوە لایەنێکی شاراوەو جیاوازی شێرکۆ بێکەس دەخوێنێتەوە.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی سبەی، بڕیارە رۆژی ۱/۱۲ی ئەمساڵ، ئەم کتێبە لە کتێبخانەی “ئەندێشە” بڵاوبێتەوە.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics