ئیمشەو قیبلەکەم لە من کەفتەن دوور

دوور بۆ لە دیدەش دیــدەم بیـــــەن کوور

ئــیمشــــه‎و نــــازارم لــه‎مـــــن پـــیـــواره

عه‎قـــل و فـــام مـــن بیـــــه‎ن ئــــــاوارە

ئـیمـــــشـــەو قیبلەکەم دنیا و دینەکــەم

مەحــبــــووب شـــیریـــن مەهجەبینەکەم

بـــــاڵـــای زەریـــفـــــش لێــــم نادیـــــارەن

کـــــۆرەی دەروونــــم شـــــــەرارەی نــارەن

—————————

میرزا عەبدولقادری پاوەای کوڕی ” کوێخا موحەممەد ” لە ساڵی ۱۲۶۶  کۆچی مانگی لە بنەماڵەیەکی ناودار و جێ متمانە ی شاری پاوە چاوی بە ژیان هەڵێنا.

دوای تێپەڕاندنی وانە سەرەتاییەکانی ژیان لە داوێنی بنەماڵە وەکوو باقی هاوتەمەنەکانی ئەچێت بۆ حوجرە و لەوێ بە فێر بوونی کتێبی پیرۆزی قورئان فێری نووسین و خوێندنەوە ئەبێت و پاشان هەر لەوێ وانە کۆنەکان و کتێبە شێعرەکان وەکوو ” گلستان و بوستان ” سەعدی ئەخوێنێت و هەنگاو بە هەنگاو ئەچیت ناو دونیای ئەدەب و شێعر ، و یەکەم شێعری خۆی لە تەمەنی چواردە ساڵەگیدا ئەڵێت و ئەمە سەرەتایەک بوو بۆ ئەم شاعیرە هەست ناسکە تا ببێت بە هەتاوێکی ڕووناک لە نێو شێعر و ئەدەبی هەورامی دا.

میرزا عەبدولقادر پیاوێکی بە ئەزموون و دونیا گەڕاو بوو.

زۆربەی شارەکانی ئێران و عێراق و عوسمانی گەڕا و لەم سەفەرانەدا بە شیوازی ژیانی مرۆڤەکانی ئەو ناوچانە و زۆر زانستی تر ئاشنا بوو و لەشێعرەکانیشی دا ئەم خاڵانە بەرچاون.

میرزا عەبدولقادر پاوەیی

میرزا عەبدولقادر پاوەیی

هەرچەن میرزا عەبدولقادر زۆر جێگا گەڕا بەڵام هیچ کات دڵی لە سرووشت و ژیانی پاوە هەڵ نەکەند و هەردەم ئاوێتە بوو لەگەڵ جوانیەکاندا و هەر ئەو جۆرەی مامۆستا هێمن ئەڵێت : ” شاعێر جوانی پەرەستە ! ” میرزایش جوانی پەرەست بوو

میرزا عەبدولقادر جوانی سرووشتی ناوچەی هەورامانی هونەرمەندانە کردووە بە تەمسیلێک (تمثیل) بۆ باس کردن لە ڕووداوێکی مێژوویی، وەک لە بەیت و مەنزوومەی “کولله وعاینه مەل” بەرچاوە ئەم مامۆستایە شەری نێوان سوپای ئێران و عوسمانی بە چیرۆکی شەڕی نێوان سار و کولە ئەگێرێتەوە.

ئەم بەیتە بە هۆی ناوبردنی هەموو شوێن و جیگاکانی پاوە و دەورووبەری بە ناسنامەی پاوە ناوی دەرکردووە.

میرزا قادر نەتەنیا شاعێر بەڵکوو مێژوو نووس و عارفیش بووە و ئەڵێن کە لە موریدانی پیری هەورامان شەمس العارفین بووە و عێرفانی وەکوو ڕێگایەک لە ژیان هەڵبژاردووە.

میرزا عەبدولقادر بەهۆی نالەباری بارودۆخی شارەکانی پاوە و جوانڕۆ بە ناچار بەرەو کرماشان کۆچ ئەکات و لەوێ ژیان بەسەر ئەبات.

ساڵی ۱۳۲۸ کۆچی مانگی ساڵی ماڵ ئاوایی میرزا عەبدولقادر لە شێعر و قەڵەم و هەورامان و کوردستان ئەبێت و لە تەمەنی ۶۲  ساڵەگیدا لە کرماشان وەفات ئەکات.

لە میرزا قادر دیوانی شێعرێک وەکوو کتێبی چاپکراو بە جێ ماوە بەڵام زۆر شێعر و بابەت بەو شاعێرە ڕەپاڵ ئەدەن.

*ناوی بەرز و ڕۆحی شاد*

 

سولتان سه‌رئیل نازک خه‌یالان / مه‌تبووع مه‌جلیس گشت که‌مه‌ر لالان

وه‌حـید زه‌مـان ته‌نیـا شاره‌کـه‌  / شـای شیرین که‌لام شه‌که‌ر رازه‌کـه‌

زه‌کاو ده‌رک و فام بێ ئه‌ندازه‌که‌ /  ده‌رد بینوو تێژ ره‌و چالاک بازه‌که‌

 

کۆکرنەوە و نووسین : زانا سەعیدزادە

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics