موزەفەر پەرتەوما

مورته‌زا مورادی :
پڕۆفێسۆر مزه‌فه‌ری په‌رته‌وماه یه‌ک له‌به‌ناوبانگترین مامۆستایانی زانکۆ له‌ڕسته‌ی ڤیزیای ناوه‌کیدا بوو. ناوبراو نزیک به‌ سێ ده‌یه‌ له‌ ڕێکخراوه‌ی ناسادا خه‌ریکی توێژینه‌وه‌ی زانستی بوو.
پاش ته‌واوکردنی خوێندنی ناوه‌ندی، بۆ درێژه‌دانی خوێندن ڕۆشته‌ ئه‌مریکا و خوێندنی تا وه‌رگرتنی دوکتۆرای ڤیزیای ناوه‌کی درێژه‌ پێ دا. خوالێخۆشبوو په‌رته‌وماه پاشان ڕۆشته‌ ڕێکخراوه‌ی ناسا و ئه‌م هاوکارییه‌ چه‌ند ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو.
پڕۆفێسۆر په‌رته‌وماه، هه‌روه‌ها یه‌ک له‌ چالاکانی ئه‌نجومه‌نه‌ ئیسلامییه‌کانی ئه‌مریکا بوو. ناوبراو پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی کاتییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان ڕۆشته‌ سنه‌ و ماوه‌یه‌ک وه‌ک ڕاوێژکاری پارێزگاری کوردستان چالاکی کرد. ناوبراو پاش ڕووداوی ۱۱ی سێپته‌مبر، به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ئایینیه‌وه‌ له‌ ڕێکخراوه‌ی ناساوه‌ ده‌رکرا و له‌ساڵانی ڕابردوودا وه‌ک به‌رپرسی تیشکده‌رمانی له‌ ڕێکخراوه‌ی شێرپه‌نجه‌ی واشنتن چالاکی خۆی ده‌ستپێکرد. په‌رته‌وماه، له‌ دوایین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیدا چه‌ندین جار سه‌فه‌ری کرده‌ ئێران و له‌ته‌مه‌نی ۷۰ ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.
سه‌ره‌تای ژیان:
دوکتۆر مزه‌فه‌ری په‌رته‌وماه، ڤیزیازانی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌ساڵی ۱۳۱۴دا له‌شاری سنه‌ و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی دینداردا له‌دایکبوو. باوکی ناوبراو سه‌ید محه‌مه‌د و دایکیشی خوالێخۆشبوو گوڵئه‌ندامی په‌رته‌وماه بوون که‌ به‌ پاکی و ڕاستییه‌وه‌ ژیانی خۆیانیان به‌سه‌ر ده‌برد.
په‌رته‌وماه خوێندنی خۆی له‌سنه‌وه‌ ده‌ست پێکرد و خوێندنی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی و سیکڵی یه‌که‌می وه‌ک قوتابی سه‌رکه‌وتوو و بلیمه‌ت له‌شاری سنه‌ تێپه‌ڕاند، پاشان چوو زانستسه‌رای سه‌ره‌تایی و پاش دوو ساڵ، وه‌ک خوێندکاری نموونه‌ دیپلومی ناته‌واوی وه‌رگرت. پاشان ڕۆشته‌ قوتابخانه‌ی پاش ناوه‌ندی “هدایه‌ت” له‌سنه‌ و وه‌ک قوتابی سه‌رکه‌وتوو له‌شاری سنه‌ له‌ڕسته‌ی ڕیازی و ڤیزیا توانی دیپلۆمی ته‌واو وه‌رگرێت.
پاش به‌شداریکردنی له‌ ئه‌زموونی سه‌رتاسه‌ری ئێران وه‌ک قوتابی سه‌رکه‌وتوو پله‌ی ۱۷ه‌یه‌می به‌ ده‌ست هێنا و چووه‌ زانستسه‌رای باڵای تاران. بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ زانستسه‌رای باڵا درێژه‌ی به‌خوێندن دا و له‌وێدا وه‌ک که‌سی یه‌که‌م ناسێندرا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ناردنی ناوبراو بۆ ئه‌مریکا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌. خۆشویستنی زێد و وڵات بووه‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ تا ئه‌و کاته‌ی ئاماده‌ بوو سه‌فه‌ری ئه‌مریکا بگرێته‌ به‌ر بچێته‌وه‌ کوردستان و له‌شاری سه‌قزدا وه‌ک مامۆستا وانه‌ بڵێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و نیو له‌ سه‌قز وانه‌کانی ڕیازی و ڤیزیا و ئه‌ده‌بییاتی فارسی به‌ قوتابیان گوته‌وه‌.
ساڵی ۱۹۶۴ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن ڕۆشته‌ وڵاتی ئه‌مریکا و له‌ ویلایه‌تی ڤسکانسین و شاری قه‌دیسوون نیشته‌جێ بوو و پاش فێربوونی زمانی ئینگلیزی و پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی له‌ زانکۆی ڤسکانسین، یه‌ک له‌ ۱۰ زانکۆی باوه‌ڕپێکراو و گرنگی ئه‌مریکا له‌ ڕسته‌ی ڤیزیای ناوه‌کیدا خوێندنی خۆی له‌ پله‌ی دوکتۆرا درێژه‌ پێدا. ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ زانسته‌رای باڵای ئێران خوێندبووی به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ زانسته‌ ئاراسته‌کراوه‌کان له‌ئێران، جارێکی دیکه‌ خوێندنی خۆی له‌ پله‌ی به‌کالۆریسه‌وه‌ ده‌ست پێکرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ دوو ساڵی یه‌که‌مدا به‌هره‌ و بلیمه‌تی ناوبراو سه‌رنجی مامۆستاکانی ڕاکێشا، به‌جۆرێک که‌ که‌وته‌ ڕیزی خوێندکاره‌ بلیمه‌ته‌کانی ئه‌مریکا. پاش وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌کالۆریس له‌گه‌ڵ چه‌ند خوێندکاری دیکه‌ی موسڵمان ئاشنا ده‌بێت و ده‌چێته‌ نێو ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی خوێندکارانی ئه‌مریکا و وه‌ک ئه‌ندامی فه‌رمی چالاکی خۆی ده‌ست پێده‌کات، له‌و ڕۆژه‌ به‌دواوه‌ ڕۆژانه‌ خه‌ریکی خوێندن و ئاماده‌بوون له‌زانکۆ ده‌بێت و کاته‌کانی دیکه‌ی ته‌رخان ده‌کاته‌ ئه‌نجومه‌نی خوێندکاران و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ دوو ساڵ دێرتر دوکتۆرا وه‌رگرێت. دوکتۆر په‌رته‌وماه له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێت: پێم ناخۆش نییه‌ دوو ساڵ دێرتر دوکتۆرام وه‌رگرتووه‌، شوکر بۆ خودا به‌هۆی چالاکی له‌ ئه‌نجومه‌نی خوێندکاران بووه‌ هۆی دیارده‌یه‌کی موباره‌ک و پیرۆز و ئێستا توانیومه‌ له‌نێ خوێندکارانی موسڵمانی نێو ئه‌مریکا له‌ زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی دۆست و هاوڕێ بدۆزمه‌وه‌ و له‌ ئه‌فریقا و ئه‌ورووپا و هه‌موو دونیا ده‌مناسان، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ شوکر بۆ خودای خاوه‌نی جیهان”.
چالاکییه‌کان:
ساڵی ۱۹۶۸ ئه‌و کاته‌ی که‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه‌ ئاگری تێبه‌ردرا و میحراب و مینبه‌ری سوڵتان سه‌لاحودینی ئه‌یووبی له‌ئاگردا سووتان، ساڵی دواتر له‌لایه‌ن موسڵمانانی ئه‌ورووپاوه‌ کۆنگره‌یه‌کی گه‌وره‌ به‌ ئاماده‌بوونی خوێندکاره‌ موسڵمانه‌کان له‌ شوێنێک به‌ نێوی “رۆیاڵ ئابرد هاو” له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ چوو که‌ دوکتۆر په‌رته‌وماه به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی خوێندکارانی ئه‌مریکای باکووری تیایدا به‌شداری کرد و به‌ ده‌رکردنی بڕیارنامه‌ی زۆر حکومه‌تی ئیسرائیلیان به‌هۆی ئه‌م تاوانه‌وه‌ تاوانبار و ئیدانه‌ کرد. ئیسرائیل له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند: ئاگرتێبه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسا کاری ئیسرائیل و جووله‌که‌کان نه‌بووه‌ و به‌ڵکوو که‌سیکی شێتی ئۆسترالی ئه‌م کرده‌وه‌ی ئه‌نجام داوه‌ و پێوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌. له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین که‌ کاردانه‌وه‌ی جیددی خوێندکارانی ئیسلامی، ئیسرائیلی ناچار به‌ کاردانه‌وه‌ کرد. له‌میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ وڵاتی ئینگلیزی و به‌شداربوون له‌ کۆنگره‌ی داکۆکی له‌ ئیسلام له‌لایه‌ن مزه‌فه‌ر په‌رته‌وماه ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ ساڵی دواتر وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ده‌ستنیشان بکرێت. ئه‌نجومه‌نێک که‌ له‌و کاته‌دا نزیک به‌ ۱۰ هه‌زار که‌س ئه‌ندامی هه‌بووه‌ و ئێستا به‌هۆی چالاکی دڵسۆزانه‌ی خوێندکاران ژماره‌یان گه‌یشتۆته‌ ۱ ملوێن که‌س. له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاویدا وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ن، دوکتۆر په‌رته‌وماه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی سێ بینای بۆ کۆکردنه‌وه‌ی موسڵمانانی ئه‌مریکای باکوور ده‌کرێت تا وه‌ک مزگه‌وتیان لێ بکات، یه‌که‌میان که‌نیسه‌یه‌ک بووه‌ له‌ شاری تۆرێنتۆی که‌نه‌دا، دووهه‌میان بینایه‌ک له‌ شاری مادیسۆن که‌ له‌و شاره‌دا نیشته‌جێ بووه‌ و سێهه‌میشیان له‌ شاری میشیگان و هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌شدا ڕێکخراوه‌یه‌ک داده‌مه‌زرێت که‌ دوکتۆر په‌رته‌وماه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ڵده‌بژێردرێت. ناوبراو ده‌ڵێت: یه‌ک له‌ گه‌وره‌ترین شانازییه‌کانی من له‌ژیانمدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی شوێنه‌ وه‌قفکراوه‌کان و مزگه‌وته‌کانی ئه‌مریکام وه‌ک سه‌رۆکی رێکخراوه‌ واژۆ کردووه‌ و له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار کراوه‌. له‌ساڵی ۲۰۰۴دا که‌ کۆنگره‌ی ئیسلامی خوێندکارانی ئه‌مریکای باکووری پێک دێت و ڕاپۆرتی خۆی ئاراسته‌ ده‌کات ڕایده‌گه‌یێنن که‌ زیاتر له‌ ۷۰۰۰ مزگه‌وت و شوێنی وه‌قفکراو له‌ژێر چاوه‌دێری ئه‌م ڕێکخراوه‌دا تۆمار کراوه‌.
پاش وه‌رگرتنی دوکتۆرای ڤیزیای ناوه‌کی، ناوبراو چالاکی خۆی له‌ ڕێکخراوه‌ی ناسادا ده‌ست پێکرد. پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ساڵی ۱۳۵۷ی کۆچی هه‌تاوی بۆ خزمه‌تگوزاری ڕۆژئاوای به‌جێ هێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران. سه‌ره‌تا به‌ پێشنیاری ئایه‌توڵا تاڵه‌قانی وه‌ک نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای شاری سنه‌ بوو که‌ یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرای شاری ئێران بوو هه‌ڵبژێردرا. پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی ۱۱ که‌س وه‌ک شۆرای شاری سنه‌، ساڵی ۵۸ی کۆچی هه‌تاوی له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاته‌وه‌ بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌ک ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆک کۆمار له‌ کاروباری زانستی و سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی پیشه‌سازی توێژینه‌وه‌کانی ئێران ده‌ستنیشان کرا به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌ و دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ڕۆژئاوا تا چالاکی خۆی له‌ ناسا ده‌ست پێ بکاته‌وه‌. به‌ڵام له‌وێش به‌ هۆی ئێرانی بوون و هاوکاری له‌گه‌ڵ شۆرای شۆڕش و کۆماری ئیسلامی ناسا به‌رگری له‌هاوکاریکردن له‌گه‌ڵی کرد و به‌ کردارد که‌وته‌ به‌ر ڕق و قینی به‌رپرسانی ئه‌مریکی. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ پێشنیاری دۆستانی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی خوێندکاران، خوێندنی خۆی له‌ بواری ڤیزیای پزیشکی شوێنگری کرد و پاش وه‌رگرتنی دوکتۆرای باڵا له‌ ڕێکخراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناسا ده‌ستی به‌ کار کرد و سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ ده‌ست هێنا و ده‌توانین ئاماژه‌ بده‌ینه‌ داهێنانی ده‌زگایه‌ک بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ۱۹ ساڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ناسا و له‌بواری ڤیزیای شێرپه‌نجه‌ چالاکی کرد و پاش هێرش بۆ سه‌ر تاوه‌ره‌کانی ڕێکخراوه‌ی بازرگانی جیهانی و ناوه‌ندی پنتاگۆن له‌ نیۆیۆرک که‌ موسڵمانان که‌وتنه‌ ژێر گوشاری ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا سه‌ره‌تا له‌سه‌ر کار ده‌رکرا و پاشا خانه‌نشین کرا.
وه‌ک گرنگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م پڕۆفێسۆره‌ کورده‌ ده‌توانین ئاماژه‌ بده‌ینه‌ وه‌رگێڕان و شرۆڤه‌ی قورئانی پیرۆز به‌ زمانی کوردی له‌ژێر ناوی (پرشنگی نووری خودا) که‌ پاش کۆچی دوایی ناوبراو له‌ به‌فرانباری ساڵی ۱۳۸۸ی کۆچی هه‌تاوی له‌لایه‌ن په‌خشانگای په‌رته‌وی به‌یانی سنه‌ چاپ و بڵاو کرایه‌وه‌.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics