مەلا پەرێشان

شاعێری بزونتنەوەی حرووفیە!!

لە زانستگای ” ماڕبووکی ” ئاڵمان کتێبێکی دەستنووسی کۆنی لێیە کە هی سەدەی حەوتی هەتاویە و لە سەر ڕوبەرگە کەی نووسراوە :(( هذالکتاب المرحوم الملا پریشان الکردی )) .

دوکتور مارف خەزنەدار لە مێژووی ئەدەبی کوردی بەرگی دووهەم سەبارەت بەم دەستنووسە ئاوا ئەڵێت : (( دیوانی دەست نووسی مەلا پەرێشان یاڕاست تر ” پەرێشان نامە ” بریتیە لە پێشەکی و حەوت فەسڵ و پاشەکی ، بە پێ ئەو دەست نووسەی کە لە زانستگای ماڕبووکی ئاڵمانیا پارێزراوە .)) واتا: (( پێشەکی لە بابەت نووکاتی مەعنەوی و رموزاتی مۆحتەوی حەقیقی و ئیشاڕات و کێنایات لە بارەی تەریقەتی ڕەزیەیی ڕەزەوییە .))

هەروەها فەسڵی یەکەم : ئامۆژگاری

فەسڵی دووژەم : داواکاری لە ساقی حەقیقی

فەسڵی سێهەم : شەریعەت ، تەریقەت و حەقیقەت

فەسڵی چوارەم : سیفاتی باری تەعالا

فەسڵی پێنجەم : بەئەستۆ گرتنی خەتا و گوناه و داوای بەخشین و عەفوو لە خودا

فەسڵی شەشەم : نزا و پاڕانەوە لە دەرگای حەق و ڕەسوڵی نازدار و ئیمامی عەلی

فەسڵی حەوتم : باسی خراپەو سووکایەتی پێکردن بە خولفای ڕاشدین و مونکێران و مونافقین و عاسیانی وێلایەت

لە کۆتایی پاشەکەی لە بارەی ڕۆژی حەشر و عەدڵ و دادی خودای گەورەیە.

هەر بەم باسەی سەرەوە وامان دەس ئەکەوێت مەلا موسڵمان بووە لە پەیڕەوانی مەزهەبی تەشەیۆع ، کە دوای لەم بارەوە زۆرتر باس ئەکەین.

دیوانی مەلا پەرێشان لە ساڵی ١٢١۵ ی کۆچی هەتاویی لە کرماشان چاپ کراوە کە ناوەرۆکی ئەم دیوانە وا ئەچێت لە ڕووی ئەم دەست نووسەوە ڕوونووس کرا بێت.

مەلا پەرێشان لە دیوانە دەست نووسەکانیدا بە مۆحەممەد ئەبۆلقاسم ناوبراوە و بە مەلا پەرێشانی کورد ، مەلا پەرێشانی دینەوەری و مەلا پەرێشانی لۆڕیش ناوی دەرکردووە ، بە ئەوەش لە بیر نەکەین کە لە دیوانە چاپکراوەکەی مەلادا ، خوا لێ خۆش بوو دوکتور ئەسفەندیار غەزەنفەری ئەڵێت چما لە دەست نووسێکیا وا نووسراوە کە مەلا پەرێشان ناوی مەحموود بووە .

لەبارەی ئەوەوە کە مەلا خەڵکی کام باژێر بووە دوو بۆچوون هەیە : یەکەمیان ئەوەیە کە شاعێر لە خێڵی غیساوەند کە هەڵکەوتووە لە نێوان سەلسەلە و دڵفان ، واتا مەلا لە دایک بووی دڵفانەو لە تیرەی لۆڕە و لۆڕستانیە ، بەڵام بۆچوونەکەی تر ئاوامان پێ ئێژێت کە مەلا لە دایک بووی دینەوەرە و ئێمە بە پێ ئەوەی کە ئەم بۆچوونەمان لا ڕاست ترە ، بە بەڵگەی ئەو نووسراوەکان کە بەدەستەوەن مەلا لە ساڵی ١٣۵۶ی زایینی لە دینەوەری کرماشان لە دایک بووە ، و هەر لەم شوێنە کەوتووەتە شوێن عیلم و زانست و لە پاشان دوای وەرگرتنی ئیجازە دەستی داوەتە مامۆستای و پەروەردە کردنی قوتابی و هەر لەم شوێنەش واتا دینەوەر کۆچی دوای کردووە.

بە داخەوە لە بارەی چۆن ژیانی نەمر مەلا پەرێشانی دینەوەریەو زانیاری و ئاگاداریەکی وا ، کە وەک بەڵگە پێشکەشی نیگای خوێنەری کەی وەدەس ناکەوێت ، تەنیا ئەم بەیت شێعرە کە بۆ زانای بەناوبانگ شێخ ڕەجەبی بوورسی ( – ) خاوەنی کتێبی ( – ) نووسیویە و لەو شێعرەیشیدا خۆی لە شێخ ڕەجەب بە زانا زانیویە :

(( شێخ ڕەجەب بوورسی وەئەو گشت قورسی

لە وەحدەت حەرفی ئە ژ مەن پرسی

پەنجا ساڵ تەریق خدمەتم گوزاشت

جز یەک ڕشتە جۆربزە نەیاشت

و… ))

هەر ئەم شێعرە ئەکەن بە بەڵگەو ئەڵێن کە هەردوو زانا هاوچەرخی یەک بوون ، واتا لە سەدەی حەوتی کۆچی هەتاوی یان ئاخرەکانی سەدەی حەوتی مانگی و ئەوەڵکانی سەدەی هەشت ژیاوە.

مەلا بێجگە لە دیوانە شێعرەکەی خاوەنی دوو دیوانی تریشە بە ناوی پەرێشان نامە و ساقی نامە ، کە پەریشان نامە وەک شاکارێکی  ئەدەبی کوردی دێتە ئەژمار ، باسکراوە شاعێڕ بێژگە لە زمانی زگماکی خۆی بە سەر زمانەکانی فارسی و تورکی و عەرەبیشا زاڵ بووە و توانیویەتی بەم زوانانەیش هۆنراوە بە هۆنێتەوە ، کە بەداخەوە ئەم شێعرانە لە پەرژینی شارەکەی نەهاتووەتە دەرەوە و کەم کەم لە بیرچوونەتەوە و فەوتاون.

مەلا ئەتوانێت دێرینترین یان یەکەمین شاعێری کوردە (( کە بە دیالیکی * زمانی کوردی شێعری داناوە و لە چوارچێوەی ئایینی یارسانی چووبێتە دەرەو )) هەروەها پێموایە کە لە سەر ڕەوش و ڕێبازی شێعە شێعری هۆنیوەتەوە.

هەر وەکوو باسی لێکرا مەلا پەرێشان موسڵمان و لە پەیڕەوانی مەزهەبی شێعە بووە و ئەگەریش زۆر بە وردی بڕوانینە شێعرەکانی ناوبراو دەر ئەکەوێت کە ئەم زانایە لە لایەن گرانی بزووتنەوەی ((حروفی)) بووە ، جا بۆیە لە زۆربەی شێعرەکانیا خۆشەویستی بە دین و لایەن گری بەم بزووتنەوە بەرچاو ئەکەوێت ، ئەویش تا ڕادەیەک کە تەنانەت تەلاس و زێدە گاڤیشی هەیە .

بڕوانە ئەم شێعرەی خوارەوە بە پێ ئەم هەڵبەستەی ، خوا چۆن گەردوونی سازکردووە :

چوون حەق ئیحیاد ماسیوا پەرداخت

ژ نووری ئەحمەد لەوحێ قەلەم ساخت

عەرش و کورسی هەم ژ نووری مورتزا

ئاسمان و زەمین ژ نوور موجتەبا

ژ نوور حوسەین بەهەشت کرد پیتا

جیلوەگەری نوور بە توولی عەزرا

.

.

.

یان :

سێ نەوع بەشەر خەلق کرد خوای عالەم

ناس ، شۆبهەناس ، یەک ناس ئەفهەم

ناس چواردە مەعسووم ، شۆبهە ناس بزان

بوزەر و میقداد ، عەمار و سەلمان

مابەقا مەردم موتڵەق ناسناسەن ١

و ئەحەدیەت خودا نەشناسەن  …

چەن دێڕێک لە بارەی بزووتنەوەی حرووفییە :

ئەم فێرقەیە ، دامەزرێنەرەکەی فەزلوڵڵای حرووفی نەعیمی ئەستەر ئابادی (٧١٨-٧٨٠) ک . هـ ناسراو بە (( فەزلوڵڵای حەڵاڵ خۆر )) بووە ، ئەم کەسایەتیە پیاوێکی زانا و بەتواناو قاضی القضات ئەستەر ئاباد (گورگان) و خاوەنی کتێبی جاویدان نامە – کە لە دوو بەشی جاویدان نامەی ئەکبەر و ئەسغەر پێک هاتووە کە دوای ژیانی بەدەس عەلی الله عەلی کە لە شاگردان و پەیرەوانی شێخ بووە نووسراوەتەوە – هەروەها موحێبەت نامە ، عەرش نامە ، ئۆنس و ئافاق ، عورف نامە و نەوم نامە لە کارەکانی تری ئەم زانایە بووە ، ئەو کە لە دەورانی یەیمووری گورگانیا ئەژیا توانی بووی لایەن گرانێک بۆ خۆی پێکەوە بنێت .

ئەم بزووتنەویە لە سەر باوڕی حرووفیە کە لە وشەی (( الحرف)) ی عەرەبی بونیاد کراوە ئەوان پەیدا بوونی حەق لە سێ پلەی نەبووەت ، ولایەت و ئەلوەهبەت دا ئەبینن و تەبیعەت لە مەعنەویەت ، ئینسانیەت لە مادیات بە جیا نازانن ، هەروەها باوەڕیان وایە کە تەواوی قورئان لە سووڕەی حەمدا – هەم بە حەرف هەم بە مانا – بە کورتی گونجاندراوە . درووشمی  بنەڕەتییان ئاگادار کردنەوەی مرۆڤ ، بەرامبەری و داد و پەروەردی کۆمەڵایەتی و ئاکامی سەرەکیان دژایەتی لەگەڵ حکوومەتی فێئۆدالی تەیمووری بوو.

دوای ئەمەی ئەم زانایە لەسەر بیر و باوەری ئەکوژرێت و لە نەخجەوان تەسلیم خاک ئەکرێت ؛ کەنیشکەکەی لە جێگای باوکی دائەنیشت و درێژە بە بیر و باوەڕی و ژیانەوەی دووبارەی ئەم فێرقەیە ئەدات ٢ .

مەلاش وەک شوێن کەوتووی ئەم ڕێبازە بە گشتی توانیویە کە بیر و هەست و باوڕی خۆی لە چوارچێوەی شێعرە – وەک مامۆستایەکی فێرکاری – زۆر جار وەک هەستی خۆشەویستی بەرامبەر ئەم باوەڕە بخاتە بەر دەستی خوێنەر ، ئەویش بە ڕەنگدانەوەیەکی زۆر لە دیوانەکەیدا :

ئەوەڵین حەرف نبوت نونەن

مەلفوزەش سێ حەرف

واوەش مەکنوونەن

واو خۆد کێنایە ژ ولایەتەن

نەمن ئیە واتەم ، نەسسی ئایەتەن

.

.

.

ئەوەڵین حەرفێ ولایت واوەن

ئەو نیز مەلفوزەش سێ حەرفێ واوەن

ئەوسەت ئەلفەن ژ ئولوهییەت

مونکیر ئینکار کەرد ژ بولوهییەت

هەر وەکوو وتمان لەم وێنە شێعرانە لەناو دیوانەکەیا زۆرن (( مەلا پەرێشان ئەدەبی کلاسیکی کوردی بەم جۆرە بابەتە ناوەڕۆکانە دەوڵەمەند کردووە ، لەوانەیە خوێندەوار بیر بۆ ئەوە بچێت ئەم جۆرە شێعرانە دوورن لە خەیاڵ و دۆزینەوەی مانا ، بەڵام دۆزینەوەی سۆفیزمی تێدایە ، لەبەر ئەوە دەچنە ناو ئەو جۆرە شێعرانە کە ناو نراون شێعری فێرکردن (دیداکتی) ئەم بابەتە شێعرە لە ناو هەموو کۆمەڵانەی پێشکەوتوو لە ناو بووە ، لەسەردەمی گریکەکانەوە تا ئێستا.))

مەلا خۆی بە عالەم و زانا و دیتۆخی نەتەوەکەی زانیوە و بە ئەرکی سەرشانی خۆی داناوە کە ئاگاداریان کاتەوە لە چۆنیەتی تەریقەت و هەڵە نەکردن لە دین و شەریعەت.

وەسفی بەندگی بزان سێ حەرفەن

حەرفی سێ کەلام وە نەحووی سەرفەن

ژ (واو) (( وە دوود )) ، ((وەفا)) بکەر زەبت

ژ (صاد) (( صبر )) ، ((صفا)) بکەر زەبت

———————

١ * مەیموونێک کە وەک ئینسان ئەچێت

٢ * مارکسیستەکانی ئێران ، فەزڵۆڵڵا ڕێبەری حرووفیە وەک مارکسیست و ماتریالیسم ئەناسێت.

 

———————————————

ئەم نووسراوە کۆڵکەیە و تەواو نەکراوە

کۆکرنەوە و نووسینی مەحموودی عەبدی

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics