ماه شەرەف خانم ، مەستوورەی ئەردەڵان ، شاعێر و نووسەر و ژنە ئازای کوردستان لە ساڵی ١١٨۴ کۆچی لە شاری سنە ، ناوەندی میرنشینی ئەردەڵان و لە کاتی دەسەڵات داری ئەمانۆڵڵا خانی ئەردەڵان چاوی بە ژیانی سەخت بەڵام پڕ پیت و خێری خۆی هەڵێنا.

 

باوکی مەستوورە ، ئەبولحەسەن بەگی قادری زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی فێری کچەکەی خۆی ئەکات و هەمووی ئەمانە وێڕای هەبوونی هەل و مەرجێکی فەرهەنگی لە سنە و ناوچەی ئەردەڵان ئەبن بە ڕێگاخۆشکەرێکی باش بۆ ئەوەی کچێکی خوێندەوار و زانا وەکوو مەستوورە خۆی بە ئازایەتی و قەڵەمی زێڕینی خۆی لە سەردەمێک دا کە خوێندەواری ژنان لە هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا لە خوارۆ بووە ، بنوێنێت.

پەیکەری مەستوورە ئەردەڵان- بە دەستی هادی زیائۆدینی

پەیکەری مەستوورە ئەردەڵان- بە دەستی هادی زیائۆدینی

 

مەستوورە لەگەڵ خۆسرەو خانی ئەردەڵان ژیانی هاوبەش پێک دێنێت و ئەمە ئەبێت بە هۆکارێک کە خەیاڵی نووسینی مێژووی ئەردەڵان بکەوێتە دڵی و بەسەرهاتی میرنشینی ئەردەڵان بە قەڵەمی مەستوورەوە بگاتە دەستی نەوەی ئەمڕۆ و داهاتوو.

 

میرزا عەلئ ئەکبەری وەقایع نگار لەسەر مەستوورە ئاوا ئەدوێت : (( شیاوە کە ناوی مەستوورە بە بۆنەی بەخشێش و کەماڵ و خەت و ڕەبت و شێعر و مێژوونووسیەکەی بخەینە ڕیزی ژنانی گەورەو مێژوونووسانی ناسراوی جیهانەوە . ))

 

مەستوورە تەنیا مێژوو نوسێک نەبوو ، هەروا کە لە وتەکەی میرزا عەلی ئەکبەرەوە دیارە ، مەستوورە لە ناو شێعر و ئەدەبیشدا دەستێکی هەبووە ، ئەو جۆرەی کە لە بەڵگەکان دیارە زۆربەی شێعرەکانی مەستوورە بە زمانی فارسی بوون بەڵام چەن شێعرێکی کوردیش بەو نیسبەت دراوە. وەکوو ئەم دووبەیتە لە قەسیدەیەکی کوردی کە دەڵێن هی مەستوورەیە :

 

گرفتارم بە‌ نازی چاوە‌کانی مە‌ستی فە‌تتانت

 

بریندارم بە‌ نێشی سینە‌دۆزی تیری موژگانت

 

پاش ئەوەی کە میرنشینی ئەردەڵان تووشی نالەباری بارودۆخ ئەبێت و ئەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی قاجارەکان و مەستوورە کە ئەو کات داخی لە دەس دانی مێردەکەشی بە دڵ ماوە ، دڵ لە سنە و دەسەڵاتداری ئەردەڵان هەڵ ئەکەنێت و بەرەو ناوچەی بابان و شاری سلێمانی کۆچ ئەکات.

 

ئیدی خاتوونی خۆش زەوق و خامە ڕەنگینی کوردستان لەدوای ۴٣ ساڵ تەمەنی مەردانەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆچ ئەکات و لە گۆڕستانی گردی سەیوانی ئەو شارە بە خاکی ئەسپێرن.

 

مەستوورە خانمی ئەردەڵان وێنە تەواوی نووسەرێک و هاوسەرێکی لە خۆبردووی کوردە ، و نیشانیداوە کە ژنانی کورد ئەتوانن تا چ ڕادەیەکی بەرز لە ئازایەتی و لەخۆبردوویی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیەتی خۆیان بگەێنن .

 

لەم ناودارەی کورد دیوانێکی شێعر و کتێبێک بە ناوی مێژووی ئەردەڵان بە جێ ماوە.

 

کۆکردنەوە و نووسینی : زانا سەعیدزادە

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics