چی بنووسم خوایه هێزی ئینشایەک!

ئه گه ر ئاورێک له ژووری دڵ ده ینه وه که م ماڵی دڵ هه یه که وێنه و تابڵۆیه کی هه زار ره نگی نه خشاوی پرله نیازو..سکاڵاو.. خۆزگه ی رابردوو.. پر له گوڵه ئه ستێره و.. گوڵه وه نه وشه ی ئه سیری ژێر سێبه ری تووترکاو.. پیکه ری بووکێکی نامراد له نێو کۆشک و ته لاری ئاغاو..تابڵۆی گوڵێکی خوێناوی برده ستی شۆخه ئه ویندارێکی دڵ ره ق و..  نیشتمانیکی کرچ وکاڵ و..دیمه نی ده مه و ئێوارانی کێژوڵه یه کی گۆزه له شان و.. سیمای ئافره تێک کوڵم ئاڵی چاوگه ش،یان پرچ ره شی  هه ورامان و..وێنه ی شوان وئافره ت و رێبوارو گۆوه ند وسه مای ..   “* هونه رمه ندی شاره زاو خامه ره نگینی هه ست ناسک وهه ست پاکی ،نوێ خوازی جوان په رستی د ڵته ری خۆش خه یاڵی ناسک بین”«گۆران»ی شاعێری هه ڵنواسیبێ و جارجار سه یری نه کا.

 

کام گه وره کچ و کیژی خه یاڵاوی شۆخ و شه نگی گۆنا نه ختێک ئاڵی قژکاڵی لێو ئاڵ ملوانکێکی ده س کردی شێعری «گۆران»ی له ملا نییه و له ده رزی پچه وه… به شه رمه وه له ژێر ئاسمانی شینا ..خۆی نه داوه به ده س سۆزی سازی نه ییه وه ..بۆن و به رامه ی بسکی نه داوه به ده س قاسیدوه.. هه واڵی سه بری بۆ دڵداری  نه ناردووه ودوای سرینی گه ردی سه فه ر.. ،به سێحری زه رده خه نه ی ده م و چاوی پاش گله یی زوێر بوونی له هه ڵبه ستی ره نجاووی ..ئازیزه که ی،چاوه روانی  به سته ی په شیمانی نه کاوو.. سه ر له نوێ به نازه وه باخچه ی عه شق وئه وینی   پرنه کا له گوڵ ومه له کانی ده رونی نه هێنێته گۆو…دوای چه ند ێک له گه ڵ  ده ستێ خوشکی،” ڤێنووس” ده س له ناوده س نه ببێت به  ره وئاهه نگی ناو ران و.. ماڵئاوای له ئازیزه که ی نه کاو گوێی له به سته ی گورجی که و ره فتار ئه رۆی ئۆغر ..نه بێت.!

 

به لێ «گۆران»،شاعێری هه ست ناسک و شیرن که لام و خۆش گوفتار،وێنه کێشی شۆخی و جوانی و قه شه نگی مامۆستا عه بدوڵڵا به گ «گۆران»کوری سلێمان به گ کوری عه بدوڵڵا به گ،له   ۱۹۰۴یان  ۱۹۰۵له هه ڵه بجه له دایک بووه.بنه ماڵه ی با پیری له به گزاده ی “میران به گی “بوون له ناوچه ی “مه ریوان” که پاشان کۆچیان کردووه ته سلێمانی و بۆ ماوه یه ک له ناوچه ی قه ره داخ نیشته جێ بوون.که زۆری پێ ناچێت روو ئه که نه هه ڵه بجه “چۆن خۆیان به جاف زانیوه”له وێ جێگر ئه بن و ئه مێنه وه.

مامۆستا گۆران

مامۆستا گۆران

 

سلێمان به گی باوکی «گۆران»چووار مناڵی بووه “عه لی،شه مسه،محه مه د و عه بدوڵڵا”.عه لی و شه مسه هه ر به لاووی مردوون،محه مه دیش دوو ساڵ دوای  کۆچی باوکی له ۱۹۲۱دا گوژراوێ.له م بنه ماڵه ته نها مامۆستا گۆران ماوه ته وه.

 

باوک و با پیری «گۆران» له شێعرو ئه ده بیاتا به هره یان بووه و به فارسی و کوردی شێعریان داناوه به تایبه ت عه بدوڵڵا به گ ناسراو به «کاتبی فارسی»  باپیری «گۆران» له زمان و ئه ده بی فارسیا ده ستێکی به رزی  بووه.

 

«گۆران»سه رتای خوێندن و قورئان لای باوکی خوێندوه و پاشانیش له “مزگه وتی پاشا”ی شاری له دایک بوونی ،بووه به فه قێ که سه رده مێکی کورت به “فه قێ عه بدوڵڵا ” لای خه ڵک ناسراوه. هه ر له زه مان و کاتی لاویدا ده ستی داوه ته خوێندنی شێعری شاعێره گه وره کانی فارس و کورد. خۆیشی جارجار شێعری له سه ر وه زنی کۆن داناوه. گۆران هه ر له بناری هه ڵه بجه دا گوێی ئه گرێته وه ، هه ستی سه رتای گوچ ئه کریت به وشه ی پاراوی  کوردی ره سه نی جاف و زاراوه ی هه ورامان و سازی خۆش ده نگی هه زار نه زمی مه ل وهاژه ی شه ته واو  خوره ی کانی و.. مه لی چاوی ئه پشکوێت به دیمه نی سروشتی پێ ده شت و لووتکه ی به رزی که رده نکه ش و سروشتی هه زار ره نگ و ده شتای پر له مێلاقه و چنوور و نه سرین و هه ورازی پر له سه وزای..

 

پاش ئه وه که یه که م قوتابخانه ی زمانی تورک  له هه ڵه بجه دانراوه،بۆ پۆلی یه که م وه رگیراوه؛ پۆلی چواره می له سه رده می داگیر کردنی هه ڵه بجه له لایان ئینگلیزه وه ته واو کردوه.

 

له دوا ساڵه کانی شه ری جیهانی یه که م سه ره تای هاتنی ئینگلیستان،بنه ماڵه ی «گۆران»یش وه ک خه ڵکی هه ڵه بجه که شاریان به جێ هێشتووه و روویا ن له لا دێکان کردووه ،له به هاری ۱۹۱۹روو ئه که نه چه می بیاره و هه وار ئه خه ن و له پاییزدا ئه گه رێنه وه شار.هه ر له م سا ڵه دا باوکی گۆران فه وتی کردووه .

 

مامۆستا له کاتی لاویا به ناوی «عه بدوڵڵاسه بری»یه وه له ۱۹۲۱دا له رۆژنامه ی سلێمانی “پێشکه وتن”په خشانێکی به ناوی “ئه سه فی ماضی و ئه ندیشه ی ئیستقبال”بڵاوکردوه ته وه.

 

هه ر له م ساله دا محه مه د به گی برای «گۆران»به هاندانی “مسته فا سائیب”،له گه ڵ “عه بدولواحید نووریی” خاڵۆزایدا ئه یانێری بۆ قوتابخانه ی عیلمیه ی که رکووک ، له که رکووک دا شێعره ی”له که رکووکه وه بۆ دایکم “ی نووسیوه ، وه ک یه که م هۆنراوه ی «گۆران»له دایک ئه بێت:

 

ئه ی دا یه، ئه گه ر ئه پرسی حاڵم:

 

«ئێ:تۆش وه کو باقی بێ ره حم نییت،

 

تۆزقاڵێ،که مێ ره حم ئه زانییت!»

 

راستی شه و رۆژ هه ر ده ناڵم!

 

 

 

ده گریم و ده سووتێم هه روه کو مۆم،

 

ئاهم ئه گاته گۆشی گه ردوون؛

 

مات و کز و مه لوول و مه حزوون

 

بۆحاڵی بێکه سیی خۆم!

 

 

 

هه ر له و ساڵه دا موحه ممه دی برایشی ئه کوژرێت و زه مانه رووی د ڵره قی خۆی به«گۆران» نیشان ئه دات.چۆن که سێکی وا نامێنێ که معاشی ژیانیان به رێوه به رێ ،هه ر بۆیه ده ست له خوێندن هه ڵئه گرێ ، هه ر له و سه رده مه وه تا ساڵی۱۹۲۵گه لێ جه زره به و تاڵی و ده سته نگی ئه چێژێ.

 

بۆ یه که م جار له ۱۹۲۵دا به مامۆستا له قوتابخانه ی هه ڵه بجه  دائه مه زرێت و تا ۱۹۳۷له قوتابخانه کانی ئه و ناوچه یه دا ماوه ته وه. پاشان بێ کار ئه مێنیته وه دوایش به یارمه تی “تۆفیق وه هه بی” گوێزراوه ته وه بۆدایه ره ی ئه شغاڵ_به شی کاروباری رێگا_ و تا ۱۹۵۱ ،واتا تا گیرانی یه که می له و ئیشه دا ئه مێنێته وه،هه ر چه ند له و بینه دا له گه ڵ چه ن رۆشنبیری دیکه ی کورد چه ند ساڵێک ئه چێته “یافای فه له ستین”له ئێسگه ی رادێو به مه به ستی به شداری له خه بات له دژی فاشیزم به شی کوردستان ده که نه وه.

 

یه که مین کۆمه ڵه شێعری مامۆستا به نێوی “به هشت و یادگار” له ۱۹۵۰له سه ر ئه رکی مامۆستا (عه لائه دینی سه ججادی)له چاپخانه ی به غدا له چاپ دراوه. ناوه رۆکی ئه م به شی دیوانه ی هه روه ک و خۆی له سه رتای کۆمه ڵه شێعرێکیدا ئاماژه ی پێ کردووه”سه رانسه ر له گه ڵ  بابه ته کانی جوانی و دڵداری خه ریکه” و مامۆستا پێشکه شی ئه کات به و”شۆخ و نازدارانه که جوانییان وه ک تێغ نابرێ،وه ک چرا پێش چاو رووناک ئه کاته وه”.

 

سه ردمێک بوو دنیای گیانم تاریک و چۆڵ بوو،

 

کام”به رۆچکه”ی گه رمه دڵم چه شنی سه هۆڵ بوو،

 

قه ریحه م وشک،ته بیعه تم زه رد و ژاکاو بوو

 

زه رده خه نه م ئاخی سه ر لێو،فرمێسکی چاوبوو

 

..

 

تاوێ نه گه را چه رخی موخالیف به حیسابم

 

بێ ناڵێ نییه سانییه یه ک تاری روبابم

 

 

له نوامبری۱۹۵۲دا له به ندیخانه دێته ده ر و ئه روات به ره و سلێمانی و ئه بێ به  به ر پرسی رۆژنامه ی”ژین” له ساڵی ۱۹۵۴یش دا له چاپخانه ی ژین قه سیده درێژه که ی “په یامی کورد بۆمیهره جانی چواره می گه نجان و قوتابییان له بوخاریست”له چاپ ئه دات.

 

ئه ی کۆتره سپیه که ی ناو هێلانه ی به رز!

 

له گیانی پیکاسۆئیلهام ئه که م قه رز

 

ئه مه وێ بتخه مه سه ر باڵی فرین

 

به راستی بت نێرم نه ک به خه و

 

..

 

ئه یلوولی ساڵی ۱۹۵۴مامۆستا “ژین”به جێ ئه هێڵێت دووای زۆری پێ ناچێت له۱۷/۱ئه م ساڵه دا بۆ جاری دووهه م له گه ڵ کۆمه ڵێ له ئاشتی خوازان ئه که وێته به ند و حوکمی یه ک ساڵ به ندو وساڵێ خستنه ژیر چاوه دێری پۆلیسی به سه را ئه درێ،هه ربۆیه مامۆستا(محه مه دی مه لا که ریم) هاورێی،ده فته ره شێعره کانی مامۆستا ئه باته لای خۆی تا له فه وتان بیان پارێزێ،پاشان به ئه مانه ت تاساڵی۱۹۵۸ ئه یان داته ده ست خێزانێک له سولیمانی. مامۆستا (محه مه دی مه لا که ریم)دۆستایه تی خۆی برانبه رگۆران و نه ته وه و گه لی کورد، ته واو ئه کات و هه ر شێعرێکی تازه یش که مامۆستا ئه ی هۆنێته وه ئه ویش لای خۆی ئه نوسێت تا خزمه تێکی که ی به ئه ده بیاتی کورد کردبێت.

 

گوایه «گۆران»حه پسه که ی له سلێمانی و که رکووک و کووت و یه عقووبه و نوگره سه لمان و چاوه دێریه که ی له به دره به سه ر بردووه.

 

پاش به ربوونی له به ند له ۱۲/۹/۱۹۵۶ بۆ گوزرانی ژیانی ئه بیت به چاوشی عه مه له له به غدا له پرۆژه حوکمیه کانی بنیاد. کاتێکیش که ئیسرائیل هێرش ده باته سه ر ده وڵه تی عه ربی میسر،دوای راس بوونه وه ی عه ره به کان له ئیسرائیل به داخه وه کورده کانیش به ناوی یه کگرتووی ئیسلامی له گه ڵیان پیمانی برایه تی ئه به ستن و ئه وانیش ده نگیان ده خه نه پاڵ میلله ته کانی عه رب. زۆری پێناچێ دیسانه وه دوای چه ند مانگێک  له ۱۷/۱۱/۱۹۵۶ ئه که وێته وه  به ند و تا ۱۰/۸/۱۹۵۸پاش سه رکه وتنی  شۆرشی پبرۆزی ته مووز تیا ئه هێڵرێته وه.

 

دوای رزگار بوونی  له زیندان ئه گه رێته وه بۆسلێمانی و پاش ئه وه بۆ ماوه یه ک له گه ڵ وه فدێکی میللی سه ر له یه کێتیی سۆڤیه ت و چینی میللی و کۆریای دیموکراتی ئه دا.

 

له ۱۹۵۸دا مامۆستا گۆران به نیاز بووه کۆمه ڵه شێعرێک به ناوی “سروشت و ده روون”له چاپ دا که به داخه وه دوای خستنه ژێر چاپی ته واوی نه کرد که پاشان له لایان «هۆگر»ی کوری و براکانی له ۱۹۶۸دا به ناوی “سروشت و ده روون له گه ڵ ئۆپه رێتی ئه نجامی یاران”له چاپ دراوه.

 

له ۱۹۵۹دا به ر پرسی گۆڤاری “شه فه ق”ئه گرێته ئه ستۆ و به ناوی “به یان”ده ری ئه کاو له ئیسکانی سلێمانیش دا ئه مه زرێ وله  ناوه راستی ۱۹۶۰له سه ر کار لا ئه برێت.دوای لا بردنی ده چێته به غدا و ئه بێ به موحازه ره ده ر(قسه که ر) له به شی کوردیی کوللییه ی ئادابی زانکۆی به غدا وه ک  مامۆستا وانه بێژ،هه روه ها ئه بێت به ئه ندامی ده سته ی نووسه رانی رۆژنامه ی “ئازادی”ش.

 

له سه ره تای ۱۹۶۲دا ژانه سکه زۆری بۆئه هێنێ ئارام و قه راری لێ ئه برێ؛که دوای ده رئه که وه که گه ده ی(مێعده ی) تووشی نه خۆشی “شێر په نجه”بووه هه ر بۆیه عه مه لیاتێکی له به غدا بۆ ئه کرێت . دوای ئه و عه مه لیاته له نیساندا ئه چێ بۆ مۆسکۆی پایته ختی یه کێتیی سۆڤیه ت له نه خۆشخانه ی “کرێملین”و سه نه تۆریی”به رڤیخه”ئه مێنێته وه گوایه له لایان رووسه وه قه دری نه گیراوه  هه ر بۆیه دوای سێ مانگ ئه گه رێته وه بۆ به غدا.

 

«به ڵێ دوکتور خۆشکان!ماتم

 

هه ر من نیم ماتی وڵاتم

 

له ناو هه زارانا:تاک تاک

 

لێو مان هه یه پێ بکه نێ

 

لای ئێمه بۆ دنیای شادی

 

وا تازه خه ڵک هه نگاو ئه نێ.»

 

پاش ماوه یه ک نه خۆشیه که ی سه ر له نوێ سه ر هه ڵئه داته وه و هه ر بۆیه به غدابه جێ ئه هێڵیت و ئه گه رێته وه   بۆ سلێمانی له جێدا ئه که وێه و له گه رمه ی خه زانی پاییزدا له سه عاتی نۆ و نیوی رۆژی یه ک شه ممبه به ره به یانی ۱۸/۱۱/۱۹۶۲دا به ده م هه زاران ته ماشای حه ز و هیواوه چاوی پر له فرمێسکی لێک ئه نێت و “تاری دڵی پر ئاوازه ی له جۆش ئه که وێ” و دوا هه ناسه ی حه سره تی هه ڵکێشاو بۆ هه میشه ماڵئاوای له گه ل و نیشتمانی ئه کات.

 

له ده ریاوه قه تاری هه وری بارشت که وته دووی پێشه نگ،

 

به سه ر سنگی چیادا چۆکی داداوه،کش و بێده نگ

 

به سه ر پاییزی زه ردا با به خۆر بگری،به کوڵ بگری،

 

له سه ر ئاخر گه ڵا،ئاخر چڵی ته نیایی گوڵ بگری!

 

به خوربگری،به کوڵ بگری:به سه ر ده شت و ده ری وشکا،

 

به سه ر داری گه ڵای زه ردا ،به سه ر پووشا،به سه ر درکا،

 

به سه ر سه ر چاوه یی کزرا،به سه ر زیخی چه می دێما،

 

به سه ر هه ر وشکی یێکا وا له هاوینی گه رم جێ ما..

 

به ڵێ بگری،به کوڵ بگری،هه تا ئاخر دڵۆپ بگری،

 

به گریه ی هه وری پاییز با نوقوم بێ سینه یی کزری!

 

به فر ئاسۆی بڵند بگرێته چوار چێوه ی بلورینی،

 

له چه م هه ڵسێ خوره و هاژه ی شه پۆلی ئاوی خوێنینی!

 

دڵۆپی سارد و فێنک با له  سه ر دارو ده وه ن برژێ،

 

په پووله ی زه ردی ئاڵتو.نی له سه ر لق هه ڵوه رێ،بپژێ

 

به ڵێ!بگری هه ور،بارانی پاییز،بێ وچان بگری،

 

له سه ر باغچه ی گوڵێ واسیس ئه بێ ئاخر چڵی عومری!

 

بگرمێنێ،ته پ و نم دابکا،بیکاته شه ست،هه رگیز،

 

نه وه ستێ قوڵپی گریانی،نه وه ستێ هه وره که ی پاییز؛

 

ته بیعه ت زه رد و ژاکاوه،له حاڵی گیانککه نشتایه،

 

نیشانه ی ماته می پاییژله فرمێسکی درشتایه!

 

پاش مه رگی له ساڵی ۱۹۷۱دا بۆجار ێکی که “به هشت و یادگار”ئه مجار له گه ڵ “فرمێسک و هونه ر و دوو هاوینه گه شت”له به رگێکا له سولێمانی له چاپ ئه درێت.

 

هه ر چه ن ئه که م ئه و خه یاڵه ی پێی مه ستم،

 

بۆم ناخرێته ناو چوار چێوه ی هه ڵبه ستم!

 

لێکدانه وه ی ده روون،قسه ی زمانم:

 

بۆچی وه ها دوورن له یه ک؟ نازانم!

 

 

ماموستا زۆر به ئاواته وه بوو تا پێش مه رگی دیوانه شێعره که ی له چاپ بدرێت (هه ر چه ند له کاتی ژیانیا له ۱۹۵۰و۱۹۵۴دا سه دیوانه شیعری”به هه شت ویادگار”و”فرمێسک وهونه ر”و”په یامی کورد”هه ر وه ها له ۱۹۵۳و ۱۹۶۱داهه ڵبه ژارده یه کی چیرۆکی بێگانه وهێندێ سه رنجی ره خنه گرانه ی به چاپ گه یاندووه) “به ڵام به داخه وه ئه و ئاواته ی له گه ڵ خۆی برده گڵ و به دیهێنانی به جێ هێشت بۆدۆستانی شێعری” وله ۱۹۷۸لیژنه یه ک پێکهاتوو له «مامۆستا محه ممه دی مه لا که ریم ،  دوکتورعێزه دین مسته فا ، کاکه ی فه للاح ، حه مه که ریم فه تحوڵڵا ، جه لال ده بباغ و هۆگرگۆران و هێرۆگۆران و ئه ژی گۆران”بۆ کۆ کردنه وه ی به رهه م و  شێعره کانی که زۆربه ی له گۆڤارو رۆژنامه کوردییه کانی ده ره وه و ناوه وه ی عێراق بڵاو کرابوونه وه، وه ک گۆڤاری”هاوار”ی سوریا و  رۆژنامه ی”ژیانه و”و “ده نگی داس”و “ژین”و ئازادی”و گۆڤاری “گه لاوێژ”و”ده نگی گێتی تازه”و “هیوا” و”شه فه ق” و “به یان”و “بڵێسه”و رووناهی”و نامیلکه ی “دیاری لاوان”و یادگاری لاوان”ی عێراق.ئه که ونه ته قالاووحه وڵدان وبه م بۆنه یه وه ئاگاداری و بانگه وازێک بو ئه ده ب دوستان له رۆژنامه ی «بیری نوێ»ژماره ی ۲۷۷و «پاشکۆی عێراق» ژماره کانی ۱۲و۱۳بڵاوو ئه که نه وه بۆ ئه و وانه ی شێعری بڵا و نه کراووی «گۆران»یان لا یه .له ئاکامدا دیوانه که ی له ساڵی ۱۹۸۰ئه کۆیته به ر چاوی خوێنه ر وهۆگرانی شێعری کوردی.

 

دیوانی گۆران پر له شێعری هه ست بزوێن پر ناوه رۆکه ،«بابه تی شێعری “گوران”نیشتمانی بێ یان دڵداری ،باسی جوانی سرۆشت بێ یا ده ربرینی ئێش و ئازار،خاوه نی ته عبیری جوان و به یانی به هێزن.»

 

گۆران شاعیری راڤه و وه سفه نه ک به ته نها بۆ جوانی، به ڵکوو بۆ هه موو دیمه نێک، بێ ئه وه ی که بمانه وێ له م باره یه وه زیاده ره ۆیمان کرتبێ، خۆی داوێتی به ده سته وه.

 

..قژکاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ

 

ئه ی کچه جوانه که ی سه ر گۆنا نه ختێک ئاڵ

 

..

 

سه رگۆنا نه ختێک ..زۆر نه وه ک په ره ی گوڵ! سوورێکی ئێجگار کاڵ.وێنه کێشێکی توانا،که فڵچه ی هه ستی  له ره نگی سرووشت ئه داو دوای زمپه ره ی وشه کان ئاوا تابڵۆێک ئه نخشێنێت.

 

 

 

یان:

 

..وه ختێ که ئه که ی چه شنی نه سیم له نجه به ره و ماڵ

 

ئه گریجه ی ته ر په خشه له سه ر کوڵم و خه ت و خاڵ

 

شه ر یانه :شه ماڵ،په نجه له سه ر ره نگی ره ش و ئاڵ

 

ئێواره یه وا،هه ڵگره سا گۆزه یی تازه

 

..

 

وشه کان وه ک ئه کته ری سه ر شانۆ دێنه قسه و له گه ڵ خۆیان مشت و مریانه و ئه دوێن بۆ بینه ر. له سه ر شانۆ«ده لاچۆ با کوڵمی ئاڵ ده رکه وێ.شه ماڵیش ئه گریجه ی ره ش و ته ر ئه داته وه به سه ر کوڵمی ئاڵا و ده ڵێ:من حه زم له م ئه گریجه ره شه یه…»

 

 

 

یان:

 

له جه رگی په رده وه تک تک دڵۆپی عوود ئه رژا،

 

به نووکی ته ئسیری

 

ته ره ب ئه هاته خرۆش،تالعی سروور ئه پژا!

 

به ئاهی دڵگیری:

 

واپێمان ئه ڵێت شاعیر له هۆلێکدا به رامبه رو روو ده رووی په رده ی دادراوه ی شانۆیه کی ده س پێ ناکراو دانیشتوه و جار جار ده نگی عوود ئه رژێته هۆده که وه.”«به نووکی ته سیری»ئه وئاوازه«ته ره ب ئه هاته خرۆش و تا لیعی سروورئه پژا».

 

 

 

یا:

 

به ڵام ته بیعه ت هه ر گیزاو هه رگیز

 

بێ رووناکیه بێ بزه ی ئازیز

 

«..که هه میشه سروشتی به جوانیی ژیانه وه به ر چاو خستووه»

 

مامۆستا هۆنراوه ی له گیان و رۆحی خۆشتر ویستووه هه ر بۆیه له په خشانی “ئه نجامی هه ڵبه ست”ا تکا له “خه رامان” ئه کات که رازی به کوشتنی خۆیه تی ئه مما ئه وه ی پێ نه کا که شیعرێکی به ده ستی خۆی ئه نجن کا:

 

(به ڵێ خه رامان!خۆکوشتن ئاسانتره،چونکی ئاده میزاد بۆمردن له دایک ئه بێت به ڵام شیعر سوتاندن ،ئه فسووس،ئه فسووس.)

 

لای «گۆران» “شیعر بولبولێکه له هێلانه ی دڵا زاوه،له عاسمانی دڵداریا په ر و باڵی ده رکردووه ،به سه ر باخچه ی ئافره ت و جوانییا به سته ئه خوێنێ.” گۆران زۆر باش ئاگاداری نوێ بوونه وه ی ئه ده بیاتی گه لانی که(تورک و ئینگلیز) بووه چۆن  نه ویستووه له ئه ده بیاتی رۆژ دوور که وێته وه هه ر بۆیه ده ستی داوه ته وه ر گێرانی نووسه رانێک وه ک (رۆبه رت هێرک و شیللی بایرونی..)

 

«گۆران» یه که م شاعیری کورد بووه که شێوازی (اسلوب)(سبک)کۆنی عه ررووزی به لا ئه نێت و شێعری کوردی ئه گه رێنێته وه بۆ شێوازی”هیجای کوردی”.

 

مامۆستا گۆران باوری وابووه  که ئه بێت شێعری کوردی له “عه رووز”ه وه بگرێته وه بۆ سه ر کێشی “په نجه(هیجا)”ی کوردی. ئه و کێشه ی  که فلکلۆری کوردی و شیعری هه ورامی سه ر ده م ئه رده ڵا نییه کان  پی هۆنراوه ته وه. هه ر له م باره وه  دوای شی کردنه وه ی مانای شیعر له زبان چه ند ناوداری جیهانی، پاشان ئه لێت:«..به دروستیش سه رنج بده ین ئه بینین، که له گشت زمانه کانی رووی زه ویدا شیعرێک،به شیعر دانرابێ و پشتاوپشت هه تا ئێستا به جێ هێڵرابێ هه ر ئه و شیعرانه ن ، که به پێی تابه تێتی و پێوانه ی نه ته وه ی عائیدی خۆیان وه زنێک تایبه تییان هه یه.ته نانه ت قافیه ش له ناو هه ندێ نه ته وه دا به پێویستی بنجی(اصلی)دائه نرێ بۆ شیعر،ئه گه رچی شیعری ئه م نه ته وانه هه رگیز وه ک هی ئه وانی تر نه یتوانیوه به کێوی ناوبانگی ئیتاتیکی به ناوی شیعری په خشانه وه(نثری فنی)، ناو به ناو ئایا بخوێنینه وه.»

 

مامۆستایش وه ک زۆربه ی گه وره شاعیرانی جیهان باوری وابووه :«که وه زن و قافیه به ند و زه نجیرێکی به بێ که ڵک و به بێ پێویست ده ستوپێی شیعریان به ستۆته وه.شاعیر هه رچه نده زاڵیش بێ به هۆی ئه رکی وه زن و قافیه وه ناتوانێ نیازی ته واوی به ره وانی بخاته سه ر کاغه ز به بێ ئه وه ی له هه ندێ جێگادا به شێکی بیره کانی له بنه ره تدا ده رنه هاوێژێ، یان له کورتی نه یان برێته وه.»

 

له کۆتای دا ئه وا له باره ی شیعروه ئه دوێت و ئه ڵێت:«شیعر قسه ی رێکخراوه به ره نگێگ،که له خوێندنه وه یا هه ست به جۆرێکی وه زن بکرێت.به ڵام له و رووه وه، که شیعرلقێکه له ئه ده ب و ئه ده بیش به (رێکخستنی قسه ی جوان) ته عریف کراوه، ئه بی له بیرمان  نه چێ، که بنچینه ی ئه م ته عریفه ی سه ره وه له سه ر قسه ی رێکخراوی جوان وه ستاوه.»

 

ئه م که سایه تیه گه وره یه ی  کورد به م بیره پیرۆزه وه ،به هه نگاوێکی قایم ، دێته ناو دوونیای ئه ده بی کوردیه وه.ئه و رێچکه یه ی که “شێخ نووری شێخ ساڵح” و هاورێکانی له ئه ده بیاتی تورکه وه  وه ریان  گردبوو درێژێ پێ ئه دا.ئه و نوێ خوازیه ی مامۆستا ئه بێت به هۆی ئاڵگوریه کی نوێ له دنیای ئێستای شیعری کوردیدا.

 

«گۆران» بێجگه له شێعر ده ستێکی به رزیشی له بواری په خشانا بووه،هه ر چه ند «گۆران» به هۆی شیعروه ناوی ده ر کردوه و شێعره کانی زیاتر ده نگیان  داوه ته وه و سه رنجی خوێنه ریان راکێشاوه.”ئه م په خشانانه ی لای ئێمه زیاتر له رووی ئیستاتیکی و روومانتیکیه وه ته ماشایان کراوه و گرنگیان دراوه تێ.” په خشانی گۆران ره نگدانه وه ی سه رده می ژیانی خۆیه تی.”گۆران خۆیشی به رده وام نه بووه له سه ریان و له راستیدا ئه و گرنگییه ی به شیعره کانی داوه و هه وڵی تازه کردنه وه ی تێدا داوه به و شێوه یه  له  په خشانه کاندا کاری نه کردووه.”

 

چاو:

 

(ئه گه ر جوانی نه مامێکی سه وزی پاراو بێ چاو جووتێ گوڵی گه شه به ته وقه سه رکه یه وه، چاو:جووتێک  شا ئه ستێره یه به به رزای ئاسمانه وه،چریسکه چریسک ئه دره وشێته وه،جووتێک گه و هه ری پرشنگداره تاجی عه شق و جوانی ئه رازێنێته وه،جووتێک په نجه ری رووناکه ئه نوارێ به سه ر باخچه ی رۆحا.

 

چاو:دوو په ره یه له کتێبێکی موقه ده س،پره له ئایه تی حوسن حه قیقه ته کانی رۆح،سره کانی دڵ،رازه کانی ده روونی به حه رفی نوور تیا نووسراوه،ئاخۆ له چاو به لیغتر، له چاو پر مه عناتر له چاو سیحراوتر،چ ئه سه رێکی رۆحی چ کتێبێکی به هه موو ره نگێکه وه مه قبووله.

 

هه ندێ چاو وه ک شه و ره شن، هه ندێکیش چه شنی پیرۆزه شینن.هه نده چاوی….)

 

گۆران له هه ره ی په خشانه کانیا له سه ر مه سه له ی ژن و کاریگه ری جوانی ئه دوێت و باسیان لێ ئه کات،وه ک(چاو –فرمێسک-لاوانه –تاسه ی لێوی ئاڵ-ئه نجامی هه ڵبه ست و تاسه ی هاوده رد…)

 

له دوو په خشانی (ئه نجامی هه ڵبه ست ونامه ی گۆران بۆپیره مێرد)گۆران ته واو چووه ته ناخی ئه و ساتانه ی که شێعری جوانی تیدا له دایک ئه بێت:

 

نامه ی گۆران بۆ پیره مێرد :(له م رۆژانه دا له ده می خۆر که وتنا،له ناو مه نزه ره یه کی  جوانی به هارا،ئاخر بێچوومان هاته دنیا،به خوێن،به کاڵا ،به باڵا،له به چکه ی کورد،له رۆڵه ی په ری ئه چوو…له خۆشیانا وه خته بوو گه شکه م پێ تگات…نه ختێک یان گه لێگ لاوازبوو..ومع مافیه لاوازی من مه تله ب نه بوو.من ته لیسمی سک و زای شیعرم ئه ویست کوردیم بۆساغ بێته وه.)

 

ئه نجامی هه ڵبه ست:(کاتێک من و تۆئه مرین هه ی داخ،عیشوه و جوانی تۆ،شاعیرییه ت و عه شقی من،له رووی زه ویدا شوێنیان نامێنێ،ئه و کاته ئه م بلبله ده نووک ئه کاته وه به ناوی نه وه ی پاشه رۆژا،به ناو خواروو ژووری کوردستانا سه ر گروشته ی من و تۆ ده ماو ده م ئه گێرێ وه ک به سرهاتی شیرین و فه رهاد.       ..)

 

«گۆران»هه روه ک شیعره کانی توانیویه تی له په خشانه کانیشیا تا راده یه ک له رووی تکنیکه وه و شێوه ی دارشتنه وه خۆی له به رهه می نووسه ره کانی که جوێ بکاته وه.له زۆربه ی په حشانه کانیا بێ هوده ی و جۆرێ فیرۆی و له ده سچوون و تێشکانی ده روونی و رۆحی ده بینرێت ،که له ئامانجا ئه وانه ئه بنه زنجیره یه ک په خشانی مێژوویی به وشه ی جوان و قه شه نگ که له دایک بوون و هه تا هه تایه له فه رهه نگی ئه ده بیاتی ئه م میلله تا به نه مری ئه مێننه وه.

 

مامۆستا پیره مێردی نه مر له رۆژنامه که یدا ئاوا باسی گۆرانی گه ورێ ئه کات:«..ئا له م شاره دا ئه وه ڵ رۆژی مواصله تم لاوێکی زێره ک تێگه یشتوو،ره قیق و فه قه ت مه حجووب جه لبی دیقه تی کردم.ئیفراطی مه حجووبیته که ی ته قریبه ن کردبووی به مردوم گوریز.غالیبه ن گۆشه یه کی ئینزیوای پر حسس و خه یاڵی ته رجیح ئه کرد به سه ر حه یا تێکی پر جۆش و و خورۆشی ناو خه ڵقدا.

 

موعاره فه مان  بۆ مودده تێکی مه دید عیباره ت بوو له چه ند مولا قاتێک فه قه ت به ره به ره  مولاقاته که مان ته زایودی کرد، ئاشناییێکی موتاقابیل هاته وجوود-ئاشناییێکی فکری و حیسی قه ناعه تی کامیلم بۆ حاصل بوو که دوور له ژێر په رده ی که سیفی مه حجوبییه ته که یدا  حیسێکی ره قیق و به رز، ته بیعه تێکی شاعیرانه مه وجووده و شنه ی بایێکی خه فیف کافییه ئه و په رده یه لابدات. وه به هه موو مه حاسینی به دیعیه وه شه خصیه تی شیعرییه ی ده رخا.زه مان هات و تێپه ری ئه رز به ده وری خۆیدا چه ند خولێکی دا و نیهایه ت له سوله یمانی یه کمان گرته وه.

 

..

 

شه وێک که دیسان له مه وزوعی شیعر و ئه ده بیات ئه دواین به ده نگێکی نزم و روویه کی سوور هه ڵگه راوه وه به عضێ شیعری خۆی له به ر خوێنده وه، زۆرم لا جوان بوو و ته ڵه بی نوسخه یه کم لێ کرد. سبه ینێ مه نظومه کانم لێ وه رگرتو که دووباره پیا چوومه وه به ته واوی ته حققوقی کرد له لام که ئه مانه زر دوور بوون له شیعری شاعیرێکی موبته دی وهیا هه وه سکارێک.عه لاوه ی ئاهه نگ و سه لا سه تی مه وضوعه کانیش جاذبیه دار و پر حه یات بوون به خه یاڵێکی ورد و بڵند هۆنراونه وه و به ته رزێکی جوان و ره وان ئه دا کرابوون.

 

له گوفتاری وا تێگه یشتم ئه یه وێ گۆشه ی نیسیاندا بمێنێته وه . فه قه ت من شه خصه ن ئه م ئیهماله م به رامبه ر به ئالیهه ی شیعر به جورم عه د کرد و بیننه قه رار درا به ناوی موسته عاره وه نه شر بکرێن.

 

به ئێفای ئه م خدمه ته ئه ده بییه زۆر مه سرورم ئه ووه ل  مه نظومه ی به حورمه ته وه خرایه به ر نه زه ری خوێنه رانی گیرام.»

 

*شینی گوران (ماموستا هیمن)هه ستی پاک،مێشکی تازه،بیری نوێ —شێعری پرسوز،قسه ی به تام وخوێ…

 

 

سه ر چاوه کان :

 

دیوانی «گۆران »چاپی دووهه م سلێمانی۲۰۰۱

 

دیوانی «گۆران »چاپی سێهه م بڵاوگه ی پانیز۱۳۸۶ی هه تاوی

 

ئا رشیڤێی به رنامه یه کی رادیۆیی؟؟؟؟

 

گۆڤاری سروه”ژماره ی۳۳خاکه لێوه ی ۱۳۶۸هه تاوی”شاعیرانی کورد(مامۆستاگۆران) “ره سووڵ وه یسی

 

گۆڤاری سروه”ژماره ی۱۱۹جوزه ردان۱۳۷۵هه تاوی” جیلوه ی شانۆلێکدانه وه شیعری  گۆران “عه تا نه هایی

 

چێشتی مجێور « مامۆستا هه ژار»

 

شێوازی شیعری گۆران «په خشان عه لی ئه حمه د»

 

گۆران ،نووسین و په خشان و وه رگێراوه کانی«ئومید ئاشنا»۲۰۰۲

 

کۆکردنەوە و مووسینی :مەحموودی عەبدی 

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics