ماموستا ئاری
- ژیان نامە, ماموستا ئاری
- admin
- دیدگاه ها : 0

رۆژێ له رۆژان دیم کاسه سه‌رێ له گۆرێکی کۆن هاتبووه ده‌رێ
مووچڕکێکی سه‌خت له‌شی داگرتم بیرکردنه‌وه، له‌وێ ڕایگرتم
ئه‌م کاسه سه‌رێ رۆژێ له رۆژان خاون بیروهۆش لهچرخ و ده‌وران
ئاخۆ چ لاوێ چ کچه جوانێ یا پیر یا جه‌وان چه‌رخ و ده‌ورانێ
ئهومێشکهی له ناو ئه‌و کاسه‌سه‌ره پر هیوا ئاوات کام ده‌وروبه‌ره
ئه‌م خاکه‌ی که‌وا به سه‌ریا ئه‌ڕۆین دڵی کام جوانهوهی کام جێگه‌و شوێن
دوا ڕۆژی ئێمه‌ش به‌ڕاستی وایه بۆ دڵ خۆش بکه‌ین ئا به‌م دنیایه
مامۆستا ئاری ، ناوی نهجمهدینهو،کوری مه‌لاره‌سووڵ ذێڵێژه یه که له ساڵی (۱۳۲۹کۆچی)به‌رانبه‌ر به (۱۹۱۰ز) له شاری سلێمانی له دایک بووه.مامۆستا له بنه‌ماڵه‌ێکی ئه‌ده‌ب دۆس گه‌وره بووه،به واتایه‌ک هه‌م باوکی و چه‌ند برایه‌کی ،هه‌ر چه‌ند ناویان ده‌ر نه‌کردووه، مه‌زاقی شێعریان هه‌بووه.
سه‌ره‌تای ده‌س پێکردنی خوێندنی ساتی منادڵی له حوجره‌ی مزگه‌وت لای باوکی بووه. پاشان چووه‌ته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌ش ساڵی خوێندوه .دوای ئه‌وه‌ی که زه‌ماند ئه‌کات،له”کارگێری نه‌خۆشی ئاژه‌ڵ و کشتوکاڵ”وه‌ک جیره خۆرێک دائه‌مه‌زرێت.هه‌ر وه‌کو له چه‌ند هۆنراوهیهکا به‌ر چاومان ئه‌که‌وێت که “ئاری”ووڵات و خاک و نیشتمانه‌که‌ی خۆشویستووه.هه‌ر بۆیه له ساڵی ۱۹۴۶دا به هۆی کوردایه‌تی و لاینگری له کۆماری کوردستان له مه‌هاباد ئه‌ویش یه‌کێک له وانه بووه که ده‌سگیر کراوه.پاشان له به‌غدا دوایی دادگایی کردنی، دوور ئه‌خرێته‌وه بۆ”حیلله و که‌ربه‌لا”.
له هێلانه‌ی دڵا تۆوی رواوه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له گشت گیانا بڵاوه
له قووڵی تۆی ده‌روون و ناخی گیانم به جۆرێ بنج و بێخی داکوتاوه
که‌وا ئه‌و تۆی ده‌روون و ناخی گیانه ئیتر جێگه‌ی شتی که‌ی تیا نه‌ماوه
ئه‌ویش سه‌رئه‌فرازی ووڵاته که چه‌ن هه‌وڵ و خه‌باتی بۆ دراوه
له ڕیی ئازادییا ئه‌م کورده مه‌رده هه‌زاران خوێنی لاوانی ڕژاوه
…
خودا!ناکۆکی ئه‌م خاکه هه‌تا که‌ی به‌سه ئیتر هه‌تا ڕێی چاره ماوه
ئیتر “ئاری” له ڕێگای ئاو و خاکی ئه‌بی سه‌ر دابنێ ڕێگه‌ی نه‌ماوه.
دوای سێ ساڵ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ کوردستان له ۱۹۴۹دا له که‌رکووک له ئیداره‌ی”کارگێڕی کشتوکاڵ” دائهمهزریت و پاش ده ساڵ کار کردن خانه‌نشین ئه‌کرێت.پاش چه‌ند ساڵیک ئهجێتهوه بۆ سلێمانی له “کارگێڕی ئیسکان” ئه‌بێته‌وه به جیره خۆر.مامۆستا بێجگه له هۆنینه‌وه‌ی شێعر،وه‌ک چیڕۆک نووسێک دوو به‌رهه‌می چیرۆکی به ناوه‌کانی (قاره‌مانی هه‌ڵکه‌وتوو،نه‌ریمان-شه‌ری بابان و ڕۆم) خستوه‌ته به‌ر نیگای خوێنه‌ر.
زۆربه‌ی نووسراوه‌کانی ئه‌م زانایه له گۆڤار‌و و ڕۆژنامه‌کانا چاپ کراون. بۆ وێنه له “گه‌لاوێژ”(۱۹۳۹-۱۹۴۹)دا شیعر و نووسینی بڵاوکراوه‌ته‌وه. وا دیاره هیج به‌رهه‌مێکی له چاپکراوی وه‌ک کتێب نه‌هاتوه‌ته ناو‌و کتێبخانه‌ی کوردیه‌وه.زۆرم حهوڵدا که دیوانی ئه‌م زانا به‌رێزه‌م ده‌س که‌وێت، به‌ڵام به داخه‌وه گیرم نه‌که‌وت!
له ساڵی ۱۹۶۸دا به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ماڵئاوایی له‌ژین و خاک و گه ل کرددوه.
…………………………………………………………………………
سه‌رچاوەکان:
مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی(دوکتور مارف خه‌زنه‌دار)
دایرهالمعارف کردی(سه‌دیق سه‌فی زاده بۆره‌که‌یی)