دەف ، ئەم دەنگە بەهەشتیەیە ی کە ئاوێتەیە بە جوانیەکانی یادی خودا و تەنیا و تەنیا لەسەر پەردەی ئاسمان ، هەر لەوێ کە عەشق و ئەوین تەنیا واتای ڕاستەقینەی عەشق و ئەوینە ئەتوانیت بیژەنیت.

ئەبێت پەنجەیەک بە نیانی نیگای یەزدان و بە پتەوی فەرمانی ئەو ببێت تاکوو ئەم دەف وەکوو دەف خۆ بنوێنێت ، جا بۆیە کوردستان و سنە شانازی ئەکات بە کەسێک کە باش ئەیزانی کە دەف چیە و لە دالی دەفەوە تاکوو فافی ئەو دوونیایەکی بێ کۆتایی عەشقی درووست ئەکرد.

ڕەنگە ساڵی ١٣٠٧ بۆ سنە ساڵێکی جیاواز لە ساڵانی ترە چوونکە خەلیفە ئاغە غەوسی لەو ساڵەدا لە گەڕەکی جۆرئاوای ئەم شارەدا یاکەم نیگاکان و یەکەم هەناسەکانی بە ئەزموون هەڵگرت.

www.kardo-art.ir

خەڵیفە میرزا ئاغە غەوثی

بنەماڵەکەی لەو بنەماڵە ڕەسەن و ئایینیانە شار سنە بوو ، بۆیە ئەمە وای کرد کە زۆر زوو دەف و زکر و تەریقەت بناسێت و هەنگاو بنێتە ناو ئەم دوونیای یەکڕەنگ بەڵام هەزارڕەنگ بە جوانی.

خەڵیفە میرزا ئاغە غەوسی لە زۆر مێهرجانی ناوخۆ و هەندەران بەشدار بوو و خەڵاتی وەرگرت وەکوو مێهرەجانی زکروزاکرین ، فەجر ، سوره جرگه عشاق ، هفت اورنگ و هەروەها لە وڵاتانی تورکیه ، پاناما ، فەرانسە ، ئیتالیا ، هولەند و زۆر وڵاتی تر بەشداری ئەکات و بۆ پێغەمبەری خودا (د.خ) دەفی لێداوە و زکری خوێندوە.

لە ساڵی ١٣٨۶ کە دەیەوێت سەردانی مەککە بکات ، ئەوین ڕاستەقینەکەی دەعوەتی شوێنی ڕاستەقینەی خۆی ئەکات و بەهۆی کتوپڕی مێشک بۆ هەمیشە جێمان ئەهێڵیت و بە مەرگ ژیان لە لای خۆشەویستەکەی واتا خودا دەس پێ ئەکات.

رۆحی شاد و یادی بەرز.

نووسین و کۆکردنەوەی : زانا سەعیدزاده

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics