له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس خرایه‌ڕوو؛
ڕه‌خنه‌ی نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌ زیاتربوونه‌وه‌ی گوشاری باج له‌سه‌ر دووکانداران
نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ وتی: به‌داخه‌وه‌ باج گوشارێکی زۆری خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵک و دووکانداران و به‌ تایبه‌ت دووکاندارانی کوردستان به‌ توندی ناڕازین له‌و بابه‌ته‌.
نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی ڕابردوو پاش پێدانی سێهه‌مین کارتی زه‌ردی مه‌جلیس به‌ ته‌ییب نیا، وه‌زیری ئابوور و دارایی ئێران، به‌ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانیی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: خه‌ڵک سه‌باره‌ت به‌ باج (ماڵیات) هه‌ست به‌ سه‌پاندنی گوشارێکی زۆر ده‌که‌ن و هه‌ندێ جار باج دوو ئه‌وه‌نده‌، سێ ئه‌وه‌نده‌ و له‌ هه‌ندێ له‌ سه‌ندیکاکاندا ده‌گاته‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌.

www.kardo-art.ir

مۆحسێن بیگلەری

ناوبراو له‌باره‌ی پێدانی کارتی زه‌رد به‌ وه‌زیری ئابوور و دارایی، زیادی کرد: دروسته‌ که‌ ده‌مانه‌وێت به‌ باج له‌بری نه‌وت وه‌کوو بودجه‌ بڕوانین، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین گوشارێک که‌ ئه‌مڕۆ‌ له‌سه‌ر شانی دووکانداران و خاو‌ن پیشه‌کانه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌هۆی ڕکوودی کسم و کار. زۆربه‌ی دووکانداران به‌هۆی گوشاری باج ناچارن پیشه‌کانیان بگۆڕن.
نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌باره‌ی ڕێژه‌ی باجی پارێزگای کوردستان جه‌ختی کرد: دووکانداران و بازاڕیانی پارێزگای کوردستان ناڕازین له‌ بابه‌تی پێدانی باج و منیش له‌مباره‌وه‌ ناڕازیم و پێموایه‌ که‌ ده‌بێ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزینه‌وه‌.
وتیشی: به‌ بڕوای من ده‌بێ له‌ مه‌جلیس پێداچوونه‌وه به‌ پرسی باج بکرێت و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌دا ۱۴ زیاد بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام باجه‌کان له‌سه‌دا سه‌د، له‌سه‌دا ۲۰۰ و ته‌نانه‌ت له‌سه‌دا ۴۰۰ زیاد بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ مه‌نتیقی نییه‌ و پاساوێکی بۆ نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌کوو نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران داوا ده‌که‌ین ده‌وڵه‌ت پێداچوونه‌وه‌ به‌ بابه‌تی باج بکاته‌وه‌.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics