بە داخێکی زۆرەوە ” جەلال تاڵەبانی ” ناسراو بە ” مام جەلال ” سەرۆکی پارتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری عێراق دوێنێ ڕێکەوتی 1396/07/11 کۆچی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.

مام جەلال یەکێک لە گەورەپیاوانی کورد بوو کە بە درێژایی تەمەنی دژ بە ناڕەوایی و زوڵم بەرامبەر بە خەڵکی کورد لە لایان زل هێزانەوە ڕاوەستا. زانا و سیاسەتمەدار بوو.

بە ڕاپۆرتی ڕوداونێت :

رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتی و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لە ئەڵمانیا دەگەڕێندرێتەوە کوردستان و شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، رۆژی هەینی 6-10-2017 تەرمی مام جەلال لە نەخۆشخانەی شاریتەی ئەڵمانیا دەگەڕێندرێتەوە کوردستان و لە شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.

لەبارەی پرسەکەیشی گوتی: “ئەگەر کات بمێنێ هەینی یەکەم رۆژی پرسەی دەبێت، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە رۆژی شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی بێت، رۆژی یەکەم تەنیا لە سلێمانی دەبێت، رۆژی دووەمیش  لە سلێمانی، هەولێر، کەرکووک و شارەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت”.

گوتەبێژی یەکێتی باسی لەوە کرد کە تاوەکو هێنانەوەی تەرمەکەی، بارەگاکانی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەند و دەزگاکانی یەکێتی لە سەرجەم شارەکانی کوردستان کراوە دەبن و بە نافەرمی پرسەی مام جەلالیان تێدا بەڕێوەدەچێت. هیوایشی خواست پرۆسەیەکی شکۆداری بۆ رێکبخەن و شایستەی خەبات و ماندووبوونی بێت.

لە گوتەکانیدا سەعدی پیرە ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسانی عێراق خوازیاری ئەوەن ئەگەر بکرێت تەرمەکەی بە بەغدادا بهێندرێتەوە و وەکو سەرۆکێکی کارا مەراسیمێکی شکۆداری بۆ رێکبخەن.

لەبارەی ئەوەش بەکوێدا دەهێندرێتەوە و مەراسیمی بەخاکسپاردنی چۆن دەبێت؟ سەعدی پیرە گوتی: “جارێ نازانین، دوای گرتنەبەری رێوشوێنەکان زانیارییەکان ئاشکرا دەکەین و دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکەینەوە”.

کاژێر 03:00 ی پاشنیوەڕۆی سێشەممە 3-10-2017، مام جەلال تاڵەبانی دوای پێنج ساڵ لە نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانەی شاریتەی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، رۆژی 17-12-2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رۆژی 19-7-2014 گەڕایەوە سلێمانی.

پاشان جارێکی دیکە بۆ هەمان مەبەست برایەوە ئەڵمانیا، دواتر برایە نەمسا، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2016ەش گەڕایەوە کوردستان و باری تەندروستی باشتر بوو، لەوکاتیشەوە ناوەناوە سەرکردە و کەسایەتییەکان سەردانیان دەکرد. مانگی تەمموزی ئەمساڵیش دوایین چالاکی نێودەوڵەتی سەردانێک بوو بۆ ئێران.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics