مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى ساڵی ۱۹۰۲ ى زایینى له‌گوندى قره‌باغ سه‌ربه ناوچه‌ى بۆکان پێى ناوه ته سه‌ر دنیا.

به منداڵی بۆ یه‌که‌م جار له گوندى مه‌رخوزى سه‌ر به شارى سه‌قز چۆته قوتابخانه و له ماڵێش له لاى باوکى ” گلستان” و” بوستان” ى سه‌عدى و ” کیمیاى سعادت” و کتێبگه لى باوی ئه‌و سه‌رده مى خوێندوه ، زۆر به لاوى مامۆستاکه ى ماڵیى واته باوکى له ده س داوه ، ئیتر خۆى ده مێنێ و دایکێکى دڵسۆز و ژیر و ئه‌ویندارى شیعر و هەروەها کتێبخانه یه‌کى ئاخندراو به دیوانى شاعیرانى کورد و فارس. به هۆى خوێندنەوەی زۆرى ئه م دیوانانه

زه وقى شیعر گوتنى ده بزوێ و له ته مه نى چارده ساڵیدا یه‌که‌م شێعره کانى داده نێ. دایکى بۆ درێژه دان به خوێندن ده‌ى نێرێته گونده‌کانی ئیسکى به‌غدا و باخچه لە شاری بۆکان.

هاوکلاسه‌کانى لەم قوتابخانانه‌ مامۆستا سه‌ید کا میلى ئیمامى( ئاوات) و خاڵه مینى به رزه نجى بوو۸ه که هه ردووکیان له شاعیرانى گه وره ى کوردن. ئیتر کاتێ ئه‌م سێ لاوه خۆش زه‌وق و خوێن شیرین و سه‌حه‌ت سووکه ده‌که‌ونه لاى یه‌ک به قه‌ولى مامۆستا حه‌قیقى کات و ساتیان له برى خوێندنى سه‌رف و نه‌حو، سه‌رف و مه‌حوى گاڵته و گه‌پ و مووشه‌رعێن ده بێ.

له ساڵی ۱۹۳۴ دا وه‌ک کارمه‌ند له دایره‌کانى دارایى و دوخانیات له شاره‌کانى بۆکان و مه‌هاباد کار ده‌کات .

مامۆستا حه‌قیقى چه‌ند کتێبی فارسی به ناوه‌کانی ” گلستان” و” بوستان” ى سه‌عدى و ” کیمیاى سعادت” و ” دیوانی حافظ “به کوردی وه‌رده‌گێرێتوه.

له ساڵی ۱۹۶۳ له بۆکان خانه نشین ده بێ و باقى ته‌مه‌نى پڕپیت و به‌ره‌که‌تى ۹۴ ساڵه‌ى له‌م شاره‌ ده‌باته سه‌ر تا ۲۶ بەفرانباری ۱۳۷۵ ی هەتاوی واته ۱۲ رۆژ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سه‌فه‌رێکى دوومانگه بۆ ئاڵمان و هوله‌ند له نه‌خۆشخانه‌ی شارى بۆکان دڵی ئه‌ویندارى گه‌ل و نیشتمانى مامۆستا حه قیقى له لێدان که‌وت و رۆژى دواتر به به‌شدارى شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و خه ڵکى شارى بۆکان و شاره‌کانى ده ورووبه ر له گۆڕستانى شاری بۆکان ته سلیم به خاک کرا.

لەم مامۆستا پایە بەرزە جگە لە وەرگێڕانی بەرهەمە فارسییەکان دیوانێکی شێعر و دوو بەرهەمی تر بە ناوەکانی کۆڵەکە زێرینە و شەونم جێ ماوە.

—————————————-

کۆکردنەوە و نووسینی : زانا سەعیدزادە

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

یک دیدگاه برای “ماموستا حه قیقی”

  1. ئه مین می گوید:

    سلام من از مطالب جالب و آموزنده ی شما استفاده ی خود را نمو دم و از شما خیلی خیلی ممنون هستم.

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics