مارف ئاغایی
- ژیان نامە, مارف ئاغایی
- admin
- دیدگاه ها : 0

شاعێری جوانەمەرگی کوردستان ، گەزیزەی بەهار نەدیوی زستان ، کاک معروفی ئاغایی یا خود مارف ئاغایی لە ٢ ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣۴۴ هەتاوی لە شاری نەغەدە لە ناوچەی سندووس لە دایک بووە.
خۆیندنە سەرەتایەکانی لە شاری نەغەدە تەواو ئەکات و پاشان بۆ خۆێندنی ناوەندی ئەچێتە شاری شنۆ.
مارف یەکێک بوو لە دەستە نووسەرانی گۆڤاری سروە لە شاری ورمێ ، جگە لە پسپۆر بوون لە جۆغرافیا ، زمانی ئینگلیسیش باش ئەزانێت و کتێبێکیش بەزمانی کوردی وەرئەگێڕێتەوە ، بەڵام ئەوەی کە لە مارفی گەنج بەرچاوە ئەوەیە کە شێعرەکانی هەست بزوێن و ناسکن.
****
ئەوە کێ بوو
بەردی گرتە ئاوێنەی نێو چاوانی من
چڕژی تێ خست؟
ئەو کەنگێ وەرز گۆڕا

مارف ئاغایی
تووکی سەرم
لە داری بەژنم هەڵوەری
گەڵا ، گەڵا؟
ئەوە لە کوێ
زەریا دڵی وەکوڵ هات و
لێرە هەور
بەسەر باڵای منا گریا؟
***
کاک مارفی ئاغایی لە ڕۆژی ٢۵ ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٧۶ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە نێوان ڕێگای مەهاباد بە ورمێ ماڵ ئاوایی لە ژیان ئەکات.
لەم شاعێرە بێ ئاکامە کتێبێک بە ناوی ” زەوی سەخت و ئاسمانی دوور ” بە جێ ماوە.
کۆکردنەوە : زانا سەعیدزادە