هێمنی مام نادر:

کوڕی ڕۆژهه ڵات

هه ستێک که پێناسه ناکرێ غوربه تــم

بردیش گریــــا له ئاهی من  که  وتـــم

ئه وا لێرا له سه رما ڕه ق هــــه ڵاتــم

بمبه نه وە مـن کوڕی ڕۆژهـــه ڵاتـــم

عوومرم بەخشی فیدای خۆشەویستیان

کوا باوشی گە رمی تۆ ئەی نیشتمـــان

بۆ تۆ چومە ژوانی مەرگ ئـەی وڵات

مەرگ بۆخۆی پەیمان شکێن بوو نەهات

لە سووتانــا گۆرانیم بۆ تۆ ئـــە چــــڕی

بۆ لە ئاستم وەک بەفر ساردوو ســـڕی

بە سەر لاشەما ڕێکە بۆ ئـــــــــازادی

لای منە وە هەردەم گەردن ئـــــازادی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

عەبدوڵا پەشێو:

بەفرو پشکۆ

بمزانیایە

جارێکی تر

سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە،

بمزانیایە

جارێکی تر

خەیامی دەروونی هەڵچووت

پەیکێ وشەی شێعرەکانم ناخواتەوە،

پشکۆی هەزار ئاگردانم

ده هێنا سەر لێوی خۆم،

تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوە.

بەفری هەموو نسارانم

دەهێنای سەر لێوی خۆم،

تا پێت بڵێم:

“چیتر بە یەک ناگەینەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شێرکۆ بێکەس:

سەرتایەک کە بەغزای گوڵجاڕی ئاوێستا و

خۆر نشینی بانگی موغ و

داچۆڕینی دوا تنۆکی زەردەخەنە گاتاکان و

بردنی کڵاوەکەی “زەردەشت” دەستی پێ کرد.

سەرتایەکی بەد کە لە مێژوومان نابێتەوە:

من گەردنی ژێر شمشێری زەردی

هەموو کات و سەردەمێکم

من ئەو خوێنە نەفرەتیەم کە ڕشتنم نابڕێتەوە.

 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

زانا سەعیدزادە:

پارادۆکس

ئە ی هەموو خۆشەویستی

دەزانی چەند نامۆیە

بە یەک بوونی گریان و پێکەنین

بەیەک بوونی ئێمەیش پارادۆکسە

مەگەر لە شێعرا بی بینین.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics