لە حەڤدەهەمین جەژنی یانەی مۆسیقای ئێران ؛
لە مامۆستا عوسمان هەورامی رێز گیرا
 یانەی مۆسیقای ئێران لە مامۆستا عوسمان هەورامی گۆرانیبێژی گەورەی کورد رێزی گرت.
یانەی مۆسیقای ئێران لە حەڤدەهەمین جەژنی ساڵانەی خۆیدا ڕێزی لە تەمەنێک تێکۆشان و خولقێنەریی بەرهەمگەلی بەنرخی سیاوچەمانە، مامۆستا عوسمان هەورامی گرت.

بەڕێوەبەری بەشی مۆسیقای ناوچەکانی ئێرانی یانەی مۆسیقای ئێران لەم کۆڕبەندەدا وتی: مامۆستا عوسمان هەورامی میراتی هەرەبەنرخی مۆسیقای ئێرانیە.
بوزورگ نیا وتیشی: ناوچەی هەورامان خاوەنی دەوڵەمەندترین نەواکانی کۆنی ئێرانیە و مامۆستا عوسمان هەورامی بەناوبانگترین گۆرانیبێژی ئەم دەڤەرەیە.
رایشیگەیاند: یانەی مۆسیقای ئێران بڕیاری داوە لە حەڤدەهەمین جەژنی ساڵانەی خۆی بۆ پەرەدان و زیندووکردنەوەی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران لە دوو گەورەپیاوی ئەم بوارەدا مامۆستا عوسمان هەورامی لە کوردستان و مامۆستا حوسەین تەییبی لە مازەندەران ڕێز بگرێت.
مامۆستا عوسمان هەورامی لە دایکبووی ۱۹۶۳ گوندی کەیمنە سەربە ناوچەی هەورامانی لهۆنە.
مامۆستا عوسمان هەورامی وەکوو لووتکەی مۆسیقای هەورامان و بەتایبەت سیاوچەمانە ناودەبەن.

سەرچاوە : کوردپرێس

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics