فیلمی “زمناکۆ” له‌ ده‌رهێنانی مێهدی قوربان پوور خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوان ئایینه‌کانی له‌ فێستیڤاڵیی جیهانیی فه‌جر به‌ده‌ستهێنا.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی زمناکۆ له‌ وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس گوتی: له‌ میانه‌ی رێوڕه‌سمی شه‌وی ڕابردوودا له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی سی و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوان ئایینه‌کانی (خه‌ڵاتی Prize) له‌ لایه‌ن ئیشتفان فۆئه‌رنێر و خاتوو ماگالی وه‌ن ریس به‌ فیلمی بڵیندی به‌ڵگه‌یی زمناکۆ پێشکه‌ش کرا.
مێهدی قوربان پوور سه‌باره‌ت به‌ ناوەڕۆکی فیلمه‌که‌ ڕایگه‌یاند: رۆژی ۱۶ی مارچی ۱۹۸۸ رێکه‌وتی ۲۵ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۶۶ی هه‌تاوی، هه‌ڵه‌بجه‌ لە‌ لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌ بۆردومانی کیمیایی ده‌کرێت و ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابڕانی منداڵێکی ۴۰ رۆژه‌ له‌ باوه‌شی دایکی.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که‌ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌م فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌ له‌ شاری مه‌شهه‌د ده‌ست پێده‌کات، گوتی: عه‌لی که‌ هه‌مان زمناکۆیه‌، باسی ڕابردووی خۆی ده‌کات و باسی ئه‌و ژنه‌ ده‌کات که‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا گه‌وره‌ کردووه‌، فیلمه‌که‌ له‌ نێو وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌لی و ئه‌ندامانی نزیکی بنه‌ماڵه‌که‌ی و نیشاندانی وێنه‌ کۆنه‌کان، ڕابردووی ئه‌و ده‌گێڕدرێته‌وه.
به‌ وته‌ی دەرهێنەری ئەم فیلمه، بنه‌ماڵه‌ ئێرانییه‌کە هه‌وڵ ده‌دەن که‌ به‌ هه‌ر جۆرێک بووه‌ بۆ عه‌لی ناسنامه‌ی ئێرانی وه‌ربگرن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نابن و عه‌لی چه‌ندین ساڵ به‌ بێ شوناس و ناسنامە ده‌ژی.
له‌ درێژه‌دا فیلمەکە دەڕوانێتە سه‌فه‌ری عەلی بۆ تاران به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ڕابردووی نادیاری خۆی و له‌ هەرێمی کوردستان سەفەرەکە کۆتایی پێدێت.
قوربان پوور ئه‌وه‌شێ وه‌بیرهێنایه‌وه‌: ئه‌م فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌ له‌ ماوه‌ی ۷۰ خوله‌کدا ئاماده‌ کراوه‌ و کاری وێنه‌گرتنه‌که‌ی له‌ ۳۰ رۆژدا و له‌ شاره‌کانی مه‌شهه‌د و تاران له‌ ئێران و به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ له‌ شاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ساز کراوه‌.
یه‌که‌مین نمایش کردنی ئه‌و فیلمه‌ ئه‌مساڵ له‌ فێستیڤاڵی فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌کانی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت بوو که‌ دوای ئه‌وه‌ “زمناکۆ” له‌ سی و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جریش وه‌کوو یه‌کێک له‌ ۱۱ فیلمی هه‌ڵبژارده‌ وه‌رگیرا و به‌ربژێری وه‌رگرتنی سیمورغیش بوو.
قوربان پوور ڕاشیگه‌یاند: زمناکۆ له‌ حه‌فده‌هه‌مین جه‌ژنی ماڵی سینه‌مای ئیڕان ته‌ندیسی باشترین فیلمی بڵیندی به‌ڵگه‌یی و هه‌روه‌ها باشترین لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی زمناکۆ  پێشتر له‌ فێستیڤاڵی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت خه‌ڵاتی شه‌هید ئاوینی وه‌رگرت و پاڵێوراوی ته‌ندیسی هونه‌ر و ئه‌زموونیش بوو، له‌ رۆژی ۲۵ی رێبه‌ندانی ۱۳۹۴ی هه‌تاوی له‌ هۆڵی سینه‌ماکانی هونه‌ر و ئه‌زموون چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان.
شایانی باسه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی سی و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، مێهدی قوربان پوور و بێهرووز نوورانی پور له‌ نێو چه‌پڵه‌رێزانی ئاماده‌بووان خه‌ڵاته‌کانیان وه‌رگرت.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics