هوونەرمەندی دەنگ خۆش و ناسراوی ناوچەی لەیلاخ و کوردستان دوێنێ شەو پاش ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەل نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایی لە گۆرانی و لەیلاخ و کوردستان کرد.

بڕیار وایە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣٩۴/٠٩/٢٩ لە گۆڕستانی بەهەشت مۆحەممەدی و لە بەشی هونەرمەندان بە خاک ئەسپەردە بکرێت.

عەبدوڵڵا ماچکەیی لە ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی  لە شاری قەسری شیرین لە دایکبوو و تا ١٢ ساڵان لەو شارە ژیا و پاشان چووەتە گوندی ماچکە لە ناوچەی لەیلاخ و دوای فێربوونی وانەی ژەندن و گۆرانیبێژیی نەریتی لای خاڵۆی و پاشان لای میرزا محەمەد ئەمین زەندی، بە هۆی دەنگی دڵنشینییەوە لە کۆڕ و میوانییەکان گۆرانی و بەستەی چڕیوە و لەمناوە چەندین بەرهەمی فۆلکلۆری بە دەنگی خۆی تۆمار کردووە.
لەو هونەرمەندە جیا لە بەرهەمە بەربڵاوەکان کە بە شێوەی نەریتی تۆمار کراوە، ئەلبۆمی مۆسیقایی هەڵپەرکێکانی کوردستان، وەک توێژینەوە و داڕشتنەوەیەکی دووبارەی ریتم و گۆرانییەکانی هەڵپەرکێی کوردی بە هاوژەنیاریی مامۆستایان محەمەد بەهمەنی (سورنا) و عەبدوڵڵا نەبیوڵڵاهی (دەهۆڵ)، لە لایەن دەزگای فەرهەنگ و هونەری ماهوور لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی بڵاو کراوەتەوە.
ماڵپەڕی کاردۆ ئارت سەرەخۆشی و پرسەی خۆی بە بۆنەی ئەم داخەوە لە سەرجەم گەلی کورد و بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە نەمرە ڕائەگەیەنێت. رۆحی بەجەنەت شاد بێت.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics