فروشنده خه لاتی ئوسکاری برده وه

ده‌مه‌وبه‌یانی ئه‌مڕۆ ۹ی ره‌شه‌مه‌ له‌ هه‌شتادونۆهه‌مین خولی ئۆسکاردا فیلمی “فرۆشندە”ی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی خه‌ڵاتی ئۆسکاری پێ‌به‌خشرا.
ئه‌نووشه‌ ئه‌نساری که‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئه‌سغه‌ر فه‌رهادییه‌وه‌ به‌شداری رێوڕه‌سمی ئۆسکار بوو له‌ زاری فه‌رهادییه‌وه‌ به‌هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند: فه‌رمانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ کۆچبه‌ره‌کان ئیدانه‌ ده‌که‌م. به‌ش کردنی دونیا بۆ دوو فاقی “ئێمه‌ و ئه‌وان” له‌ جیهاندا ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌خولقێنێت. من له‌به‌ر رێزگرتن له‌ هاووڵاتییانم له‌ رێوڕه‌سمی ئۆسکاردا ئاماده‌نه‌بووم.
ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی پێشتر به‌ فیلمی “جیابوونه‌وه‌ی نادر له‌ سیمین” خه‌ڵاتی ئۆسکاری وه‌رگرتبوو و له‌م خوله‌ی ئۆسکاریشدا بۆ دووهه‌م جار به‌ فیلمی “فرۆشندە”ه‌وه‌ توانیی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نائینگلیزیی جیهان مسۆگه‌ر بکات.
فه‌رهادی و ته‌رانه‌ عه‌لی‌دۆستی پێشتر رایانگه‌یاندبوو که‌ به‌مه‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌ فه‌رمانه‌که‌ی تره‌مپ و له‌ به‌ر رێزنان له‌ هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌کان به‌شداری رێوڕه‌سمی ئۆسکار نابن. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئه‌نووشه‌ ئه‌نساری و فیرۆز نادری به‌نوێنه‌رایه‌تی له‌ فه‌رهادییه‌وه‌ به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که‌ بوون

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics