مه حموودی عه بدی:

عه بدو ره حیم ره حمی هه کاری:

له ساڵی 1919ز.دا له ژماره(15)و(16)گۆڤاری “ژین”دا بۆ یه که م جار نووسه رێکی کورد وه ک شانۆنامه نووس به زبانی کوردی شانۆنامه یه ک به ناوی «مه مێ ئالان»بڵاو ده کاته وه.

«له رووی روخساره وه پیه سه که له دوو په رده پێک هاتووه،قاره مانه کانی چوار که سن:مه مێ ئالان،له وه ندی هاورێی مه م و غولامی میری هه کاری،دایکی مه م ناوی چاڤره شه،ژنی مه م ناوی غه زاله یه.له په رده ی یه که مدا ته نیا مه م و دایکی به شداری ده که ن.له په رده ی دوومدا هه موو ئه کته ره کان به شدارن.»

ئه م شانۆنامه یه ی که له و ساڵه دا وه ک نامیلکه یه ک له ئه ستانبوول چاپ ده کرێت (که قیمه تی  پێنج قرووشی عوسمانی بووه)ده بێت به به رهه مێکی ئه ده بی له مێژووی ئه ده بی کوردیدا.نووسه ری ئه م به رهه مه مامۆستا عه بدوره حیم ره حمی هه کاریه،که به چه ند نازناوی جۆراو جۆر وه ک (زاپسوو-ئاوی چه م) و(هه کاری) و(ع.ره حمی)ناوبانگی ده رکردووه،ئه م نووسه ره و که ڵه شاعیره کورد،کوری «سه ید محه مه د پرته و»که به پشت ده چنه سه ر بنه ماڵه ی “سه ید عه بد ولقادری گه یلانی”له “ساڵی 1890ز”له گوندی ئه لباکێ(باشقه ڵا)که ئێستا ش ناوچه یه که سه ر به شاری “وان” له دایکبووه.دایکی مامۆستا که “ئه یمه توڵا”ی ناو بوو کچی حاجی ته ییار به گ، له بنه ماڵه ی عه بباسیه کان بووه.

سه ره تای خوێندنی له گونده که ی ده س پێ کردووه و پاشان چووه ته شاری “وان”و  کاتی ناوه ندی و ده رسی مه لایه تی خوێندووه و پاش ته واو بوون و، وه رگرتنی ئیجازه ی ده رسی ئایینی له سه ر ده ستی “سه ید عه بدولحه کیم”ی برای و”ته ها ئه رواسی”چووه ته “ئانکارا” و له په یمانگای داریا ده ستی داوه ته خوێندن. مامۆستا “ره حمی” جارجاریش سه ردانی “ئه ستامبوول”یشی کردووه و خوێندنی باڵای «ئیلاهیات»ی له زانکۆی ئه و شاره ته واو کردووه.

مامۆستا له گه ڵ”هیدایه ت عه زیز”که له بنه ماڵه ی به درخانیه کان بووه، زه ماوه ند ئه کات. که ئاکامی ئه م په یوه ندیه دوو کور (په رته و و مه تین)و دوو که نیشک (هاڵه “خێزانی نووسه ری شه هید«مووسا عه نته ر» وژاڵه)بووه.

له 1908دا له بزوتنه وه ی کوردایه تی دا به شداری ئه کات و ئه ندامێکی به توانا بووه.له ساڵی 1915دا وه ک یه کێک له دامه رزێنه رانی کۆمه ڵه ی قوتابیانی کورد ئه بێت به ئه ندام و له ساڵی 1918دا،واته  له ته مه نی 28ساڵیدا به هاوکاری چه ند نیشتمانپه روه ری تر «کۆمه ڵه ی پێشکه وتنی کوردستان»یان دامه زراندووه و په یوه ندی له گه ڵ رۆشنبیرانی کوردی ئه و سه رده مه، وه ک “پیره مێرد ،خه لیل خه یالی، که ماڵ فه وزی و مه لا سه عیدی کوردی و ..دا بووه.پاشان به ئاگاداری مێژوو نووسی ناودار«محه مه د ئه مین بوزئارسلان»ده بێته یه کێک له ئه ندامانی «کۆمه ڵه ی خوێندکاری کورد/هیوا» هه ر له و ساڵه دا(1918) له لاپه ره ی 11ی گۆڤاری “ژین”له ئه ستامبوول یه که م به رهه می ئه ده بی ناوبراو وه ک پارچه شێعرێک له سه ر ناونیشانی «بانگ»له دایک ئه بێت.

هشیار بووم ئه ز، دنیا هه می که ر

ب ده نگێ مه لایێ«ئه للاهو ئه کبه ر»

«ئه للاهو ئه کبه ر»ده نگی منارێ

«رابن»دبێژت،هه ر وه ک هه وارێ

«رابن»دبێژت،وه قتێ سبێیه

ساحب خه باتان، شه یتان ل پێیه

ئه گه ر بمانه وێت که چه ند به رهمێکی مامۆستا هه کاری به خوێنه ر بناسێنین بێجکه له شانۆنامه ی «مه مێ ئالان»، ئه بێت له بیر نه که ین که له ساڵی 1919دا له ئه ستامبوول،نامیلکه یه کی شێعری به ناوی “گازیا وه لات”ئه خاته به ر نیگای خوێنه ر، هه ر له م ساڵه دا “عه قیدا کوردان(علم الحال)مه نزووما کوردی” که نرخی پێنج قرووش بووه ئاوێته ی دنیایی بازاری ئه بێت و چاوی خوێنه ری پێ شاد ئه بێته وه.هه ر وه ها«له ماوه ی ساڵه کانی 1947-1957دا (18)کتێب به زبانی تورکی له باره ی (دیانه ت و مێژووی ئیسلامه تی و لێکدانه وه ی دینی ئیسلام)له ئه سته مبۆڵ چاپ و بڵاو کردۆته وه.»هه روه ها با له بیر نه که ین که مامۆستا (11) کتێبی دیکه ی به زبانی تورکی له باره ی ئه خلاق و فلسه فه وه،به ده سنووس ماوه ته وه.« له ساڵانی 1940-1950دا گوڤارێگیشی بڵاو کردۆته وه به زبانی تورکی به ناو نیشانی  Sunnetُُ Ehliئه هلی سووننه ت، که پانزده رۆژ جارێک ، بۆماوه ی حه وت ساڵان، له ئه سته مبۆڵ بڵاوکراوته وه.» هه کاری جگه له شیعر کۆمه ڵێک کورته وتاری ئه ده بی و سیاسی کۆمه ڵایه تیشی وه ک نمونه یه کی جوانی سه ر هه ڵدانی په خشان (شه ری تۆپان خلاس بوو ئیرۆ شه ری قه له مانه –حالێ مه یه حازر- ئییتیفاق -وه لات)له “ژین”دا پێشکه شی خوێنه ری ئه کات.

له باره ی به رهه م و کتێبی مامۆستا هه کاریه وه  (که به کوردی و تورکی بڵاوی کردوونه ته وه ) له مه ر چه ند هۆیه ک ،ئه م ئاسه وارانه ی جێی سه رنج و رامانن،:

1.«هه کاری ،یه که مین شاعیری هاوچه رخی کورده ،که به رهه مه کانی خۆی(بیست پارچه شیعری)له گو ڤارێکی کوردیدا بڵاوکردبێته وه،هه روه ها گۆڤاری کردبێته ده ستاوه ردێک بۆ گه یاندنی پرۆژه یه کی نوێکردنه وه ی شیعری.»

2.هه کاری  یه که م شاعیری کورد بووه که له کاتی ژیانی خۆیا دیوانه شێعرێکی (گازیا وه لات)ی له چاپ دراوه.

3.هه ڵبژاردنی ناو نیشان له سه رشیعر (به په یره وی له هۆنراوه ی شاعیره مۆدێرنه کانی رۆژئاوا).

  1. … زۆر که س لایان وایه (وه ک مامۆستا فه رهاد پیرباڵ)که مامۆستا “ره حمی هه کاری”رۆڵێکی به رچاو و باشی له بواری تازه کردنه وه ی شێعری کوردیدا ئه نجامداوه واته ئه م ته پشته ی مامۆستا هه کاری«چه ند ساڵێکیش ده که وێته پێش نوێخوازی و هه وڵدانه کانی ره شید نه جیب،عه بدوره حمان به گی نفووسی ، شێخ نووری شێخ ساڵح و مامۆستا گۆران»یش.

5.«هێنانه ئارای بابه ت و تێمی نوێ بۆناو شیعر،به ڵگه و و نیشانه یه کی دیکه ی نوێخازی شاعیره.»وه ک بابه تی سۆزی دووره وڵاتی له

(عه شقا وڵات):

(بوهار هات،شین بو گیا     جل به رکرن خمڵێن چیا

گه شتان بکه ن سه ر کانیا     ژ خیزێ دچت شبهێ زیا

به راق و پاک و سافیا

عه شقا وه لات،عهشقا وه لات

ته جه رگ و مێلاکێ مه پاهت..)

و ویسڵه ت و یان نه زانین:

(ئه ی جه هل و نه زانین تویی دژمن، تویی خائین

زولما ته یه هێلان هه می بێ سه نعه ت وبێ دین

قه هرا ته یه وێرانه کری ئاه…وه ته نێ من

کینا ته یه بێ لانه کری جیسم و ته نێ من

سه روه ت ته ژ مه ستاندییه بێ ماڵ و دراڤن

ئه م مایینه به له نگاز و فه قیر،خانه به لاڤن

ده ردێ ته یه مه علوول کری،ئه م خوه نه زانین

ئه م کینه؟کورێ کێنه؟ئه م ئێخسیر و گاڤانین؟

یان ئه م ژی خوه دان شان و نه سب،قه و مێ نه جیبین؟

به هرا مه هه یه، ئه م ژی خوه دان به هر نه سیبین؟

دنیا وه کی چێکر خوه د ێ ،به هرا مه ژی دابوو

لاکین ژنه زانین و جه هل ، کانێ ؟ فیدا بوو.)

هه ر وه ها ناوه رۆک و تێمی (بانگکردنی میلله ت بۆ یه کییه تی و شۆرش و به ره و پێشکه وتن)که له شیعره کانی(سه لایا شه ڤ)و(شه ریف پاشا):«ئیدی به سه ئه ڤ جه فا و زیلله ت       بێ عیلم و فه زل و بمنینه میلله ت»به ر چاو ئه که وێت .یان داکۆکی کردن له ماف و داخوازی ژنانی کورد بۆ وینه له (شیعری جڤاتا دایکان).هه ر چه ند ئه بێت ئه وه یش له بیر نه که ین که پێش له هه کاری «مامۆستا ئه حمه دی خانی» و «مامۆستا حاجی قادر»ئاوریان له شیعری نه ته وایه تی داوه ته وه .

6.هه کاری له شیعره کانیا به ته نیا له سه ر یه ک جۆر کێش و عرووز، کاری نه کردووه؛واتا خۆی به کێشێکی تایبه ته وه نه به ستووه ته وه و.هه روه ها ئه گه ر چاوێک به هۆنراوه کانیا بخشێنین ئه بینین «تۆپۆگرافیای شیعر لای هه کاری گۆرانی به سه ردا دێت. دابه شبوونی پانتاییه ره شه کان به سه ر لا په ره ی سپیدا،لای هه کاری، جیاوازه له گه ڵ ئه وانی کلاسیک.»”<ل39تا40-ک ع.هه کاری –د.ف پیرباڵ>”

7.ئاوێته کردنی چیرۆک ئاخنینی له ناو شیعردا،هه روه ها به کارهێنانی دیالۆک و ده ڤچه نگ  وئاخافتن ، وه ک قسه کردن له زمانی سێوێکه وه ویان وت ووێژ له گه ڵ بولبول…!

(بلبل، چییه نالی یا وه هه ردهه رده م!

یان هوون ژی وه کی مه بێ وه لاتن؟

..)

8.و..

مامۆستا هه ر له حانی لاویه وه ،تا ئه وکاته ی  که له ژیان ماڵائاوایئه کات ،هه میشه تینووی ئیسلام و ئایینی مککه بووه، بۆ پێشکه وتنی ئه م دینه له ناو کورده واریا دایم له حه وڵ و ته پشتا بووه.بۆئه م به ڵگه یه،بروانه که چۆن هه کاری  له ته مه نی 26یان 27دا له گه ڵ “سه عید نوورسی”یا،ده چێته ریزی (بزاڤی ئیسلامی)یه وه.هه ردووشیان له شه ری نیوان کفرو ئیسلاما (رووس و عوسمانی)ده چنه سه نگره کانی جیهاده وه ، ئه م جه نگه، له ساڵی 1877دا که رووس له مه ر لاینگری له مه سیحیه کانی باڵکان هه ڵگیرساند.سوڵتان عه بدولحه مید دووم بانگاوازی جیهاد رائه گینێت، بۆ به شداری جه ماوه ری موسڵمان له م شه ره دا.که به داخه وه زۆربه ی رۆشنبرانی کوردی ئه و سه رده مه به ده نگی ئه م هاواره وه ئه چن.له م شه ره دا هه کاری و نوورسی ده چنه سه نگه ره کانی پێشه وه ی جه نگ. هه ر بۆیه بریندار ئه بێت و پاشان له لایان رووسه وه هه ردووکیان به دیل ده گیرێن بۆ ماوه ی ساڵێک له به ندیخانه ی نزیک چه می ڤوڵکا ده سبه سه ر ئه بن.له 1951ز.داله گه ڵ وه فدێکی باڵای تورکیا بۆ به شداری له کۆنگره ی جیهانی ئیسلام چووه بۆ پاکستان.

دوو قۆناخی فیکری له ژیانی سیاسی و ئه ده بی هه کاریا ده بینرێت،له 1918تا 1923دا له په نای بیرو رای مه زهبی دا ،شاعیرزیاتر ده ستی داوه ته خه باتی ناسیوونالیستی و کوردایه تی.سه رده می ژیانی مامۆستا، کاتی سه ر هه ڵدانی بیری ناسیوونالیسمی کورد راپه رینه ی مللیه ی کورد بووه،وه ک شۆرشی یه زدان شێرو شۆرشی شێخ عوبه یدوڵڵای شه مزینان و راپه رینی سمایل خانی سمکۆ له( کوردستانی رۆژهه ڵات )شۆرشی شێخ عه بدولسه لامی بارزانی وشێخ مه حموود له کوردستانی ژێر ده ستی عێراق ،«تا ده گاته داخوازینامه نێوده وڵه تی که ی ژنراڵ شه ریف پاشا له کۆنفرانسی ئاشتی له پاریس له ساڵی 1919بۆدامه زراندنی ده وڵه تێکی سه ر به خۆی کوردی »و هه روه ها سه رهه ڵدانی چه ند حیزیێکی کوردی وه ک ئیتحیاد و ته رقی)که له لایان دوو سیاسه تمه داری کورد و(د.عه بدوڵڵا جه وده ت و د.ئیسحاق سکووتی)و.. به ڵام له به شی دوومی ژیانیا واتا له 1923به م لاوه دووای ئه وه ی ئاتا تورک زمان و که لتوورو ناسنامه ی کوردی له تورکیا قه ده خه ده کات،ئه م نووسه ره به نا ئومیدیه وه،ته نیا ریگای خزمه ت به ئائینی ئیسلام ده گرێته به ر.

هه کاری له و زانا و ئه دیبانه یه ،که ئه بێت هه میشه به و په ری رێزه وه ناوی ببرێت و یادی لێ بکریه ت . ئه گه ر له شیعر و نووسراوه کانی ورد بینه وه ، ئه بینین که چه نده له پاڵی بیر و رای ئایینی،هه ستی ناسیونایستی  و کوردایه تی به رزبووه.مامۆستا هه کاری  له ناوه راستی ساڵی “1958ز”دا فه وتی کردووه و له گۆرستانی نه جاتی به گی ئه ستانبوولا نێژراوه.

————————————————-

مه حموودی عه بدی:

سه رچاوه کان:

مێژووی ئه ده بی کوردی(د.مارف خه زانه دار)

دایره المعارفی کوردی (مامۆستا بۆره که یی)

عه بدولره حیم ره حمی هه کاری (د.فه رهاد پیرباڵ )

نویسنده : hewram-vian

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما